پاش 14ساڵ، عه‌ره‌بی هاورده ده‌گه‌ڕێنه‌وه داقووق و زه‌ویی جووتیارانی سنووره‌كه له كورد ده‌ستێننه‌وه و به سه‌رپه‌رشتیی میلیشیاكان به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌شی ده‌كه‌ن.
ژماره‌یه‌ك جووتیاری گونده‌كانی نێوان داقوق و دوزخورماتوو، "وشه"یان ئاگادار كرده‌وه، پاش 14ساڵ، جارێكی تر له دووای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و هه‌ڵاتنی جووتیارانی كورد به‌هه‌ل زانراوه ب ۆئه‌وه‌ی زه‌وی جووتیارانی كورد بكێڵن.
حه‌سه‌ن سلێمان یه‌كێك له‌و جووتیارانه به "وشه"ی گوت، زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان به زۆری ده‌كه‌ونه سنووری شارۆكه‌ی داقووقه‌وه، به ژماره‌ش پێداگری كرد، زیاتر له 50 جووتیار زه‌وییه‌كانیان له‌لایه‌ن عه‌ره‌ی هاورده‌وه دێته چاندن.
ئه‌مین خواكه‌ره‌م قایمقامی شارۆكه‌ی داقووق، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو كه جووتیارانی گونده‌كانی سنووری دقووق سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵی ده‌بوون، له‌گه‌ڵ باراندا زۆرینه‌ی ره‌های جووتیارانی زیاتر له 20 گوندی ناوچه‌كه، زاتی ئه‌وه‌یان نه‌كردوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زه‌وییه‌كانیان و كاری كشتوكاڵی بكه‌ن، هاوكات زه‌ویه‌كانیشان داگیركراوه.
زیاتر گوتی، به‌شێكی زۆری عه‌ره‌بی هاورده كه پێشتر ناوچه‌كمه‌یان جێهێشتبوو ئێسته، جارێكی تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه گونده‌كانی نێوان داقووق و دوزخورماتوو و ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر زه‌وی جووتیاراندا، ئه‌وه‌ش به پاڵپشتیی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس.
رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ و راده‌ستكردنی ناوچه كوردستاییه‌كان، وای كردووه رۆژ به رۆژ لێكه‌وته‌ی خراپتر دروست بكات كه زیانی سه‌ره‌كی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی ئه‌و شوێنانه‌یه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی