هونەرمەندی كورد (ئەیووب عەلی)، لەگەڵ هونەرمەند (سەمیر) بە ڕێکكەوت یەک ده‌بینن له وڵاتى توركیا و وێنه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ده‌گرێت و له واڵى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر ده‌نووسێت: "له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسترین هاورێم".
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەیووب عەلی یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی باشووری کوردستان و هەوادارێکی زۆری هەیە و لە دەرەوە وڵات دەژی.
ماوەیەکی زۆرە ئەیووب عەلی لە دنیای هونەری دوورکەوتووهتەوە و هیچ بەرهەمێکی نوێی نییە، بەهۆی ئەوەی سەرقاڵی کۆمەڵێک چالاکییە بە شێوازی گرووپ لەگەڵ نەتەوەکانی تر، بەڵام ئێسته گەڕاوەتەوە کوردستان و سەرقاڵی کاری نوێیە و بڕیاڕە بەمنزیکانە بڵاوی بکاتەوە.
لە ماوەی ڕابردووش‌دا ئه‌وه‌ى بڵاوكردبووه‌وه كه خه‌ریكى پەروەردەكردنى دهنگیهتى و سەرقاڵی خوێندنی میوزیک و نۆتەیه.
ئەیوب عەلی خاوەن چەند ئەڵبووم و چەندین كلیپی گۆرانییە و خاوەن گوێگر و هەوادارێكی زۆرە و گۆرانی بۆ خۆشەویستی و نیشتیمان دەڵێت و خاوەن چەند كۆنسێرتە لەناوەوە و دەرەوەی وڵات.