كچە گۆرانیبێژی شۆخ و شه‌نگى كورد (كڕیستاڵ حه‌مه)، لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەیەكی تایبه‌تى دایكی بۆ یه‌كه‌مجار بڵاو ده‌كاته‌وه.
كڕیستاڵ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ى بۆ دایكى نووسیوه: "دایە گیان هەموو كەسم تۆی دڵ و ژیانم ئێمە بە بوونی تۆوە هەین و تۆ مانای ژیانی ئێمەیت و لە خوا داواكارم مەرگم پێش مەرگت بكەوێت تۆ پیرۆزترین كەسی منی".
لەگەڵ ئەوەی ئەم خانمە ماوەی چەند ساڵێكە هیچ بەرهەمێكی هونەری نییە، بەڵام لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى زۆر چالاكە و بەردەوام بە وێنەكانی سەرنجی هەوادارانی ڕادەكێشێت.
نوێترین به‌رهه‌مى گۆرانیبێژ كریستاڵ دواى چوارساڵ كلیپێك بوو به‌ناوى "بۆ پێشمه‌رگه" بڵاوكرده‌وه، به‌رهه‌مه‌كه هۆنراوه‌كه‌ى (دانا نزار) نووسیبووى، ئه‌ڤشین شوكرى كارى ئاوازدانى بۆ كردووه، له‌لایه‌ن ئالان عه‌بدوڵا كارى ده‌رهێنانى بۆ كراوه، به كامێراى ئارى ئه‌مین كارى وێنه‌گرتنى بۆ كراوه.
كڕیستاڵ حه‌مه‌ئه‌مین، هونه‌رمه‌ند و گۆرانبێژێكى ناسراوى لاوه له ناو چینى گه‌نجان به‌هۆى جلوبه‌رگه ورووژێنه‌ر و تێكسته سه‌یره‌كانییه‌وه توانیوویه‌تى هه‌وادارێكى زۆر بۆخۆى په‌یدا بكات، پێشتر یه‌كێك بووه له قوتابییه‌كانى هه‌ڵكه‌وت زاهیر، دواتر به بێ هۆكار پێوه‌ندییان پچڕا، خوشكى هونه‌رمه‌ندى سینه‌مایى كاردینیاى سپىییه.