نوورى مالیكى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش، پیرۆزبایى له هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه ده‌كات. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به بێ ناوهێنانی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی داعشی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن نوورى مالیكى جێگرى سه‌رۆك كۆمار بڵاوكراوه‌ته‌وه، پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه ده‌كرێت. له به‌یاننامه‌كه‌ى مالیكى هاتووه، " ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌هۆى قوربانییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه چه‌كداره‌كانى سوپا و پۆلیسى فیدڕالى و هێزه ئاسمانییه‌كان و پێشمه‌رگه و رۆڵه‌ى هۆزه‌كان و ده‌زگه‌ى دژه تیرۆر و هه‌موو هاووڵاتییان به‌دى هاتووه".
دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ركه‌وتنى عێراقى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاند، به‌ڵام له راگه‌یاندنه‌كه‌ى ناوى پێشمه‌رگه‌ى فه‌رامۆشكرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆى ره‌خنه‌ى توند له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه و ره‌خنه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش له‌سه‌ر ئاستى دنیا ده‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نوورى مالیكى وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت هه‌مان ره‌فتارى عه‌بادى دووباره نه‌كرده‌وه.