بڕیارە ئەم چوارشەمە ٢٧ی ١٢ی ٢٠١٧ کتێبی "سانتیاگۆ دی كۆمپۆستێلا" هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە ماڵی وەفایی بڵاو بکرێتەوە.
سۆران عەزیز بەڕێوەبەری ماڵی وەفایی بە "وشە"ی ڕاگەیاند: "ئهم رۆمانه یهكێكی تره له كاره جوانهكانی نووسهری كوردی د. فەرهاد پیرباڵ، بڕیارە ئەم چوارشەمە ٢٧ی ١٢ی ٢٠١٧ کتێبی "سانتیاگۆ دی كۆمپۆستێلا" هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە ماڵی وەفایی بڵاو بکرێتەوە."
عەزیز ڕوونی کردەوە: "كتێبهكهی فهرهاد رۆمانێكی قهباره مام ناوهنده به ناونیشانی "سانتیاگۆ دی كۆمپۆستێلا، ئهم ڕۆمانه ١٣٠ لاپهرهیه و ماڵی وهفایی چاپی دووهمی كردووەتهوه. هاوكات رۆژی چوار شهمهیش كاتژیر سێی پاش نیوهرۆ، له ماڵی وهفایی له شاری ههولێر، كۆر و مهراسیمێك به ئامادهبوونی فهرهاد پیرباڵ لەبارهی ئهم رۆمانهوه ڕێك دهخرێت."
زۆر کەس پێی وایە ڕۆمان لە ژانرەکانی ئەدەبدا، ڕۆمان زۆرترین خوینەری هەیە لە جیهاندا، هێندێک لە نووسەرانیش هاوڕان لەو بابەتەی سەرەوە. ڕۆمان جۆری زۆرە، لەوانە:
۱ . ڕۆمانی کۆمەڵایەتی
۲ . ڕۆمانی سۆزاوی
۳ . ڕۆمانی پۆلیسی
٤. ڕۆمانی پیکارێسک (فێڵبازی(
٥. ڕۆمانی مێژوویی
٦. ڕۆمانی ئەزموونی
۷. ڕۆمانی پەروەردەیی
۸. ڕۆمانی ڕووداو
۹. ڕۆمانی دەروونناسی یان بواری شەپۆڵی هۆش
۱۰ . ڕۆمانی دەروونی
۱۱ . ڕۆمانی ڕەفتار و نەریتی کۆمەڵایەتی
۱۲ . ڕۆمانی گوندییانە یان شوانی
۱۳ . ڕۆمانی خاک
۱٤. ڕۆمانی سیاسی - کۆمەڵایەتی یان کێشە ئاڵۆزە کۆمەڵایەتیەکان
۱٥. ڕۆمانی کەسایەتی
۱٦. ڕۆمانی دژە ڕۆمان
۱۷. ڕۆمانی دڵداری و پڕ ڕووداو
۱۸. ڕۆمانی بیروباوەڕ
۱۹. ڕۆمانی کلیلدار
۲۰. ڕۆمانی گۆتیک (ترسناک)
۲۱. ڕۆمانی بەڵگەیی
۲۲. ڕۆمانی نامەکاری
۲۳. ڕۆمانی ناوچەیی
۲٤. ڕۆمانی نوێ
٢٥ . ڕۆمانی شەڕ