ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی به گشتی، له كوردستان خه‌ڵكیان هه‌یه ده‌ڵاڵییان بۆ ده‌كه‌ن.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له چاوپێكه‌وتنێكدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕۆژنامه‌ی "ئاوێنه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا له كوردستان خه‌ڵك هه‌یه هاوكاری عه‌بادی بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات، ده‌ڵێ: ئه‌وه بابه‌تێكی ئاشكرایه، حه‌یده‌ر عه‌بادی و حكوومه‌تی عێراقی ده‌ڵاڵیان له كوردستان هه‌یه.
موباره‌ك ئاشكرای ده‌كات: شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵاڵی عه‌بادییه له كوردستان و ئه‌مه شتێكی ڕوون و ئاشكرایه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له ڕێی شاسواره‌وه، داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵك بگۆڕێ بۆ پشێوی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و شێوازی توندوتیژییانه، دواتر وا له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی بكه‌ن ڕێ به به‌غدا بده‌ن بۆ ده‌ستوه‌ردان و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێستی دژایه‌تیكردنی شاسوار عه‌بدولواحید ڕابگه‌یه‌نن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاتێك كه‌ناڵه‌كه‌ی داخرا، چاوه‌ڕێ ده‌كرا هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام بێ ده‌نگییان هه‌ڵبژارد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی ناو گۆڕان به "وشه"ی گوت، ئه‌وه‌ی شاسوار و تیمه "بچووكه‌كه‌ی" ده‌یكه‌ن، له چوارچێوه‌ی كاری نیشتمانی و خزمه‌تی خه‌ڵك نه‌یه‌ته ژماردن و ئه‌جێندای ده‌ره‌كی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بۆیه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناچێته پاڵ هه‌ر كارێكه‌وه كه ئامانجی شاراوه‌ی هه‌بێ.