ئێستە زۆربەی كچان و ژنان لە دنیادا بۆیەی نینۆك بەكاردێنن بێ ئەوەی بزانن، كە ئەم بۆیەیە مادەی كیمیایی تێدایە، كە زیانی هەیە بۆ دەتەكانیان و تووشی هەوكردنیان دەكات.
بەپێی هەواڵیك، كە لە ماڵپەڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە زیانەكانی بۆیەی نینۆك دەكات و دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی بۆیەی نینۆك یەكێكە لە دیارترین ئەو كەرەستانەی، كە ساڵانیكە كچان و ژنان بۆ جوانكاری بەكاری دەھێنن، بەڵام توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە، كە بۆیەی نینۆك چەندان زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، كە دیارترین زیانەكانی بریتین لە:
ئەگەر بەشێوەیەكی زۆر بۆیەی نینۆك بەكاربێنیت ئەوا زیان دەگەێنێت بە نینۆكی پەنجەكانت، بەهۆی ئەوەت بۆیەی نینۆك مادەی كیمیایی زیانبەخشی تێدایە، كە دەبێتە ھۆی ھەوكردنی پێستی دەستەكان و دروستكردنی ژەهر و ئاوسانی پەنجەكان.
بەهۆی ئەوەی بۆیەیی نینۆك مادەی "فورمالدیھاید" لە پێكھاتەكەی دایە و بۆنێكی تیژی هەیە، زیان دەگەێنێت بە چاو و لوت و سییەكان لە حالەتی ھەڵمژینی بۆنی بۆیەی نینۆك، هەروەها زۆر بەكارھێنانی بۆیەی نینۆك دەبێتە ھۆی زەردبوونی نینۆكەكان و تێكچوونیان بەهۆی ئەو ژەهرە كۆبووەی، كە بۆیەكە دروستی كردووە.