سەرۆک بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا کۆ دەبێتەوە

:: AM:09:58:24/01/2018 ‌

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی گوتی، بڕیارە ئەمڕۆ فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ بێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەوە چه‌ند پرسێكه‌وه‌ ده‌كرێ دەکرێت.

سەرحان سلێڤانەیی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە "وشە"ی راگەیاند: بڕیارە سه‌عات 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌م لە سەڵاحەدین، سەرۆک مه‌سعوود بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی  دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و تێیدا باس لە کۆمەڵێک پرسی هه‌نووكه‌یی كوردستان و عێراق دەکرێ.

لەبارەی ئه‌ تەوەرانەی لە کۆبوونەوەکە باس دەکرێن، سەرحان سلێڤانەیی گوتی، لەو کۆبوونەوەیە باسی دۆخی عێراق بە گشتی وپ رسی ھەڵبژاردنەکان و گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و بەغدا و چەندان پرسی تر دەکرێت.

هه‌روه‌ها گوتی، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای سەرۆک بارزانی بووە، بۆ ئەوەی چاوی بە نوێنەرانی کورد لە بەغدا بکەوێت.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ چه‌ند توێژێكی تری پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بووه‌وه‌ و باسی چه‌ند ته‌وه‌رێكی هه‌نووكه‌یی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان گه‌ڵاڵه‌ كرد و بڕیاره‌ ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ به‌رده‌وامییان هه‌بێت.


وشه‌/ بڵند ئیبراھیم


وشە - كوردۆ شابان