نیسان ئۆتۆمبێلە خەیاڵییەكەی دەخاتە ڕوو

:: PM:01:03:25/01/2018 ‌

كۆمپانیای زەبەلاحی ژاپۆنی بواری ئۆتۆمبێل "نیسان" بڕیارە لە پێشانگەی دیترۆیتی داهاتوو، ئۆتۆمبێلی خەیاڵیی خۆیی بخاتە ڕوو، كە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی فیلمە زانستی و خەیاڵییەكانە و هەمووانی شۆك كردووە.

شارەزایان و هەوادارانی بواری ئۆتۆمبێل هێما بۆ ئەوە دەكەن، ئۆتۆمبێلە نوێكەی نیسان كە ناوی "X motion"ە، زۆر خەیاڵییە و دیزاینەكەی زۆر تایبەتە و بە تایبەتی جامی پێشەوەی ئۆمۆبێلەكە تایبەتمەندی دژە بەستنی هەیە و بە هیچ شێوەیەك كەشوهەوا كاری تێ ناكات و بەرچاوی شوفێر پیس نابێ، هاوكات لایتی ئۆتۆمبێلەكە زۆر پێشكەوتووە و لەسەر شێوەی پیتی U بەلاری دروست كراوە.

هاوكات دەرگەی ئۆتۆمبێلەكەیش هەوادارانی ئۆتۆمبێلە پێشكەوتووەكانی سەرسام كردووە، چونكە دەرگەی پشتەوەی بۆ پشتەوە دەكرێتەوە و پێشەوەیش بۆ پێشەوە دەكرێتەوە، نەك وەك ئۆتۆمبێلەكانی ئێستە كە دەرگەی دواوە و پێشەوە، تەنیا بۆ پێشەوە دەكرێنەوە، بۆیە دابەزین و سەركەوتنی ئۆتۆمبێلە زۆر ئاسایی دەبێ و سەرنشینی هەر شوێنێكی ئۆتۆمبێل، ئەوەی تر بێزار ناكات.

ئەو ئۆتۆمبێلە بە پێشكەوتووترین بەرهەمی تەكنەلۆجیا بەرهەم هێنراوە، خێرایی و ڕۆیشتنی تایبەت و هەمەجۆری هەیە، بۆ هەر جۆرە شەقامێك و جۆرێك تایبەتمەندی هەیە، هەروەها كوشنەكانی زۆر ناوازەن و بە باشترین جلد و بە پێشكەوتووترین شێواز بۆ تەندروستی مرۆڤ دروست كراون، لە پێشەوەیشی بە دار دروست كراوە و ڕووناكی جۆراوجۆری تێدایە كە ئارامی بە چاو دەبەخشن، لەگەڵ شاشەیەكی گەورە كە شوفێر دەتوانێ لەو ڕێیەوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكە زاڵ بێت.



سەرچاوە/RT






وشە - باز ئه‌حمه‌د