سه‌نته‌رێكی ته‌ندروستی له رێی چاره‌سه‌رییه سروشتییه‌كانه‌وه، به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش كار له‌سه‌ر نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی ده‌كات و به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌وان، 13% منداڵ و 25% ژن و 19% پیاوانی هه‌رێمی كوردستان قه‌ڵه‌ون.
خه‌یروڵا زێباری ئه‌ندام و راوێژكاری سه‌نته‌ری رۆشنا بۆ ته‌ندروستی سروشتی له شارۆكه‌ی ئاكرێ به "وشه"ی راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی نه‌خۆشیی قه‌ڵه‌وی و كه‌مكردنه‌وه‌ی، بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان سه‌نته‌ره‌كه‌مان كرده‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی ده‌كه‌ین و سه‌رجه‌م كاره‌كانیش له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌تمه‌ند له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
زیاتر گوتی، هاووڵاتییان له هه‌موو شار و شارۆكه و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن و تا ئێسته زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سی قه‌ڵه‌و خۆیان ناونووس كردووه و ده‌یانه‌وێت كێشی خۆیان دابه‌زێنن، بۆیه ئێمه‌ش به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌ره‌تا ئه‌و كه‌سانه له رێی ئون لاین به‌شداری له به‌رنامه‌كانی رۆشنا ده‌كه‌ین و دواتر به‌پێی پێویست ئه‌و كه‌سانه به‌شداری راسته‌وخۆ ده‌كه‌ین كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر باش و گرنگه له هه‌رێمی كوردستان".
"له‌و سه‌نته‌ره چه‌ندان پزیشك و راوێژكاری تایبه‌تمه‌ند به نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك قه‌ڵه‌وی، شه‌كره، فشار، شه‌قیقه و ده‌مار له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به تایبه‌تی له ئه‌ڵمانیا هه‌ن، به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش و بێ به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ری پێویست به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه پێوه‌ندییان پێوه كردووین". زێباری وای گۆت.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆری