یه‌كێك له خۆراكه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ گوێزی هیندییه، چونكه چه‌ندان پێكهاته‌ی به‌هێز و ماده‌ی به‌سوود و ڤیتامین له‌خۆ ده‌گرێت كه هاوكاری جه‌سته ده‌كه‌ن بۆ مانه‌وه به ته‌ندروستی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
livestrong" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی گوێزی هیندی ده‌كات بۆ جه‌سته و ده‌ڵێت، به گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه پسپۆڕانی بواری خۆراك روونیان كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، گوێزی هیندی چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده خۆراكییه به سووده‌كان و ماده‌ی ریشاڵی كه جه‌سته ده‌پارێزن، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی ئه‌م خۆراكه ده‌كه‌ین:
خواردنی گوێزی هیندی كێش كه‌م ده‌كاته‌وه: پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی گوێزی هیندی، چونكه چه‌ندان ماده‌ی به‌سوودی تێدایه كه كاریگه‌ریان هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وری و كالۆری زیاد، له ئه‌نجامدا خواردنی گوێزی هیندی به شێوه‌یه‌كی رۆژانه كێش كه‌م ده‌كاته‌وه.
خواردنی گوێزی هیندی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته زیاد ده‌كات: ئه‌گه‌ر رۆژانه به شێوه‌یه‌كی پێویست گوێزی هیندی بخۆی ئه‌وا چالاكی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته زیاد ده‌كات و له نه‌خۆشی ده‌تپارێزێت، چونكه دژه ئۆكسانهكانه و خانه‌كانی به‌رگری جه‌سته‌یی به‌هێز ده‌بن و خانه‌كانی نه‌خۆشی له‌ناو ده‌بات.