گۆرانیبێژی ناودارى میللی "ئارام شەیدا"، پێده‌چێت واز له گۆرانى و دانیشتنه‌كانى شه‌وانى هێنابێت و به ته‌واوى ستایلى خۆى گۆڕیووه دواى ئه‌وه‌ى له نوێترین كلپیى هونه‌رى ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته‌ى جێى موشتومڕى هه‌وادارنى.
گۆرانیبێژى ناودارى میللى كوردستان ئارام شه‌یدا نوێترین به‌رهه‌مى به‌ناونیشانى "كۆچى پایز" بڵاو كرده‌وه كه به شێوه‌یه‌كى زۆر تایبه‌ت كلیپه‌كه‌ى بۆ كراوه و هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد "كاروانى نهى"ى له سیناریۆ و به‌شێكى میوزیكهكى به‌شداره.
ئەم بەرهەمە نوێیەی ئەو هونەرمەندیش لە تێكستی (ئەحمەد محەمەد)ەو، ئاوازەكەشی ئارام شەیدا خۆی ئامادەی كردووە.
ئارام شەیدا، یەكێكە لە گۆرانیبێژە میللییەكانی شارى سلێمانی، كە زیاتر لە ئاهەنگی خێزانی و دانیشتنە تایبەتییەكان گۆرانى هه‌ڵپه‌ڕكێى پێشكەش دەكات، ئه‌مه یه‌كه‌م گۆرانى ئارام ده‌بێت به شێوه‌ى ئه‌وه‌نده پڕۆفیشناڵ كارى كلپى بۆ كرابێت چاوه‌ڕان ده‌كرێ به‌هۆى بوونى هه‌وادارێكى زۆره‌وه كلیپه‌كه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى باش دروست بكات.