تا دێت نائومێدیی هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی به حزبه‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه و بوونی فره‌حزبی له سنووره‌كه‌دا، وای كردووه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك دروست بكات و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته دیارده‌یه‌كی شارستانی بۆ قازانجی گشتی، بووه‌ته قوربانی یه‌كه‌م له ناو هه‌موو شاره‌كانی كوردستاندا.
هاووڵاتییه‌ك ده‌ڵێ، هه‌رچه‌نده فره‌یی و دروستبوونی حزب یه‌كێكه له بنه‌ماكانی دیموكراسی، به‌ڵام لێره به‌پێچه‌وانه‌وه، هاووڵاتییان نا‌ئومێد ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌مان ڕای سیروان حه‌مه شه‌ریف مامۆستای زانكۆیه له سلێمانی و به "وشه"ی گوت، به‌پێچه‌وانه‌ی دنیا، فره‌حزبی له كوردستان له ڕووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه، كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر هاووڵاتییان دروست ده‌كات.
ئه‌وه‌شی گوت، كاتێك له ناوچه‌یه‌ك چه‌ند حزبێكی كه‌م هه‌بوون هه‌موان هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان كار بكه‌ن، بۆ نمونه له ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی ده‌یان ساڵه ته‌نیا دوو حزب ده‌سه‌ڵاتی وڵات وه‌رده‌گرن و هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا ئیشی زیاتر و به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان له‌به‌رچاو بگرن.
جگه له‌و حزبانه‌ی تا ئێسته هه‌بوون كه زۆربه‌یان سه‌رچاوه‌كه‌یان له سلێمانییه، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، دوو حزبی نوێی تر خۆیان كاندید كردووه كه له هه‌مان ئه‌ندامان و پێگه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان پێك دێن، بۆیه دروشمه‌كانیش دووباره‌ن و به‌رنامه‌ی زۆر نوێیان پێ نییه.
هاووڵاتییه‌ك ده‌ڵێ: ئێسته وای لێ هاتووه چه‌ند كه‌سێك كۆ ده‌بنه‌وه و حزبێك هه‌ڵده‌تۆقێ، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئه‌و حزبه هێنده به ده‌م داواكاریی حزبی خۆیانن، هێنده به ته‌نگ لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و داواكاریی هاووڵاتییان نابن، له كاتێكدا حزب ده‌بێت له ده‌وری داواكاریی نه‌ته‌وایه‌تی و داواكاریی هاووڵاتییان بخولێنه‌وه.
رابه‌ر محه‌مه‌د وه‌ك گه‌نجێكی شاره‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، هێنده حزب له شاره‌كه زۆر بووه نازانین چۆن و به كێ بڕوا بكه‌ین، سیسته‌می حزب به‌و شێوه‌یه نابێت كه هه‌ركه‌س هه‌ڵده‌سێت و حزب راده‌گه‌یه‌نێت. هه‌ر كاتێك له شوێنێك حزب زۆر بوو ئه‌و شوێنه گیرۆده ده‌بێت به ده‌ست خزمه‌ت و له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان كار ناكرێت.
زمناكۆ ته‌حسین به هه‌مانشێوه ده‌ڵێت: ئێسته له هه‌ر كاتێك زیاتر هاووڵاتییان پێویستیان به خزمه‌تكردن هه‌یه، به‌ڵام زۆری حزب وای كردووه ئه‌و خزمه‌ته له ناو حزبه‌كان ون بێت و كه‌س له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان كار نه‌كات.
بڕیاره له 12ـی ئایاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدرێت و به‌شی زۆری حزبه كوردییه‌كان بڕیاریان داوه به سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكه‌ن، به تایبه‌تی له سنووری ناوچه جێناكۆكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ختیار كه‌ریم گوته‌بێژی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و ئازادییه‌ی كه له دوای راپه‌ڕین هاتووه‌ته ئارا، وای كردووه ژماره‌یه‌كی زۆر حزب دروست ببن و ئه‌نجامه‌كه‌شی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان دروست ده‌كات.
زیاتر گوتی به‌هۆی زۆری حزبه‌كان و فره حزبی هاووڵاتییان و تاك به تاكی كۆمه‌ڵگه ناتوانن له چوارچێوه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به ده‌ست بهێنن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی