سوودە تەندروستییەكانی لیمۆی زبر

:: PM:05:34:20/02/2018 ‌
لیمۆی زبر وەكو لیمۆیەكی ئاسایی بۆ تەندروستی لەش باشە، هەرچەندە لە ڕووی شێوەوە لیمۆی ئاسایی جیاواز تر، ئەگەر بتەوێت زیاتر بزانیت دەربارەی لیمۆی زبر پێویستە ئەم چەند خاڵە بخوێنیتەوە.

لیمۆی زبر بەوە جیا دەكرێتەوە كە توێكڵێكی زبری هەیە و شێوەیەكی ناڕێكی هەیە، توێكڵی لیمۆی زبر بۆنێكی زیاتری هەیە بۆیە لە چەندان وڵات لە دروستكردنی خواردندا بەكاری دەهێنن.

بەڵام لیمۆی زبر باش نییە بۆ دروستكردنی شەربەت، چونكە بڕێكی كەم ئاوی تێدایە، بەڵام تامێكی جیاوازی هەیە و ئاوی لیمۆی زبر نەك تەنیا بۆ تام و چێژ بەكاردەهێنرێت، بەڵكوو بۆ ڕێكخستنی تەندروستی لەش و پێست زۆر بەسوودە.

سوودە تەندروستییەكانی لیمۆی زبر:
یەكەم: سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، هەرچەندە لیمۆی زبر بڕێكی زۆر ئاوی تێدا نییە، وەكو جۆرەكانی تری لیمۆ، بەڵام بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە و دەتوانرێت ئەم ڤیتامینە لە توێكڵەكەی و بەشە سپیەكەی ناوەوەی وەربگیرێت، هەروەها زۆر گرنگە لیمۆی زبر ڕۆژانە بخۆن، چونكە مەترسی هەوكردن كەم دەكاتەوە و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات.

دووەم: پێست جوان دەكات، یارمەتی پێست دەدات كە بە گەنجی بمێنێتەوە و پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە بۆ بەرهەم هێنانی كۆلاجین. هەروەها بۆ چارەسەركردنی چەندان زیپكەی جۆراوجۆر بەكار دەهێنرێت وەكو زیپكە، خاڵی تەمەن، بالۆكە.

سێیەم: تەندروستی دڵ باشتر دەكەن، بوونی ڤیتامین C لە لیمۆدا یارمەتی تەندروست هێشتنەوەی سیستەمی دڵ بۆڕییەكانی خوێن دەدات، زۆر گرنگە بۆ رێكخستنی فشاری خوێن یارمەتی ڕۆیشتنی خوێن دەدات و ڕێگە لە گیرانی خوێنبەرەكانی دڵ دەگرێ و كۆڵیسترۆڵی خراپ لەناو دەبات.

چوارەم: هەرسكردن باشتر دەكەن، دەتوانیت لیمۆی زبر زیاد بكەی بۆ ئەو چایەی كە دەیخۆیتەوە یان قاشێك لیمۆ بكە كوپێك ئاوی گەرمەوە و یارمەتی بەدهەرسی دەدات، هەروەها باشە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی خواردنیان نییە و  pH ی لەشیش ئاسایی دەكاتەوە.

پێنجەم: میزكردن زیاد دەكات، چای لیمۆی زبر نەك تەنیا بۆ كرداری هەرس باشە، بەڵكوو سودێكی زۆری هەیە بۆ كۆئەندامی میز، بۆ نموونە لەكاتی  خواردنی لیمۆدا میزكردن زیاد دەبێت، بەمەش لەش لە بەكتریا پاك دەكاتەوە و یارمەتی توانەوەی بەردی گورچیلە دەدات.

سەرچاوە/ healthdigezt



وشە - ئاوات ئازاد