فێستیڤاڵی نێرگز لە دهۆك ئەنجام درا

:: PM:05:48:20/02/2018 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەشداری كومەڵێك خێزانی سنووری پارێزگای دهۆك لە هەرێمی كوردستان فێستیڤاڵێكی تایبەت بە نێرگز لە پڕۆژەی گوندی "بابلو" بەرێوەچوو كە تیایدا 50 ملیۆن نێرگز چێنراوە.

عیسمەت مایی وەك گەشتیار لە فێستیڤاڵی نێرگز بەشداری كردووە بە "وشە"ی راگەیاند، فێستیڤاڵی نێرگز لە دهۆك شتێكی جیاواز و نوێیە.

زیاتر گوتی، نێرگزی كوردی بۆنێكی كوردەواری و رەسەن دەبەخشێتە مرۆڤ و دڵ و دەروونی مرۆڤ ئارام دەكاتەوە.

هاوكات ئیبراهیم مەشهوود سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی نێرگز لە دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند لە پڕۆژەی گوندی "بابلو" زیاتر لە 50 ملیۆن نێرگزی جۆراجۆر بە تایبەتی نێرگزی خوماڵی و كوردی چێنراوە.

ڕوونیشی كردەوە كە فێستیڤاڵەكە بە ناوی ڕۆژی نێرگز ناونراوە و ئەو كەسانەیشی كە لە فێستیڤاڵەكەدا بەشداربوون دەتوانن نێرگز بەبێ بەرانبەر دەستبخەن

فێستیڤاڵەكە ئەمڕۆ و سبەی لە سەعات سێی ئێوارە تا شەشی ئەم ئێوارەیە بەردەوام دەبێت.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری









وشە - سه‌رخێڵ هاشم