نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر له‌ناو ده‌بات و 20 ساڵ گه‌نجتری ده‌كاته‌وه‌

:: PM:02:54:22/02/2018 ‌
جگەر یەكێكە لە ئەندامە گرنگەكان كە بەرپرسە لە پاڵاوتنی ژەهری لەش و ماددەی پاشەرۆ لەلەش لادەبات، ئەگەر جگەر بەباشی كار نەكات ئەوا لە تووشی چەندان كێشەی تەندروستی دەبێت، جگەر زۆر كاری هەیە لە لەشدا وەكو شكاندنی خانەی خوێنی سووری كۆن و نووێكردنەوەیان، بۆ ئەوەی 10 ساڵ جگەرتان گەنج تر بكەنەوە، ئەم گیراوەیە بەكاربهێنن.

جگەر زۆر گرنگە بۆلەش، بۆیە پێویستە پارێزگاری لێ بكرێت و بە دروستی بهێڵرێتەوە، جیا لەوەش ئەندامێكی كارتێكراوە، بۆ زۆر نەخۆشی و حاڵەت و گرفتی تەندروستی.

باوترین ئەو هۆكارانەی كار دەكەنە سەر جگەر شێوازی ژیانی ناتەندروستە وەكو بەكارهێنانی كحول، كێشی زیاد، هەندێك دەرمان، بۆ ئەوەی جگەرت بە پاكی و دروستی بمێنێتەوە، پێویستە ئەم میوەیە بخورێت كە پێی دەگوترێت تەمەرهیندی.

تەمەرهیندی میوەیەكی بەكارهێنراوە كە لە زۆر چارەسەری سروشتیدا بەكاردەهێنرێت بەتایبەتی لە ئەفریقا و ئاسیادا. بەم دوایانە لە رۆژئاوادا بەكارهێنراوە، ئەم میوەیە دەتوانێت گرفتی گەدە و ریخۆڵە چارەسەر بكاتـ، زۆر گرنگیشە بۆ سیستەمی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن، بەڵام بۆ جگەر و كێشەكانی مەزنترین چارەسەرە.

تەمەرهیندی دەتوانێت ژەهری جگەر لاببات، لەگەڵ ئەو چەورییەی كە لەسەر جگەر كۆ دەبێتەوە، كاریگەری و مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشی جگەر كەم دەكاتەوە، هەرسكردن باشتر دەكات، ئاستی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە و چارەسەری زراو دەكات و تەندروستی لەش بەتێكڕایی باشتر دەكات، بەتایبەتی یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردنی جگەر دەدات و نەخۆشی چەوری جگەر چارەسەر دەكات.

تێكەڵكردنی گەڵای تەمەرهیند لەگەڵ ئاو دروستكردنی گیراوەیەكی لەم دوو پێكهاتەیە، وادەكات بەدرێژای رۆژ كاری جگەر بە دروستی ئەنجام بدرێت، یان بەكارهێنانی گەڵای تەمەرهیند لەگەڵ ئاو پاشان كوڵاندنی وەكو چایەكی ئاسایی، دوای ساردبوونەوەی بیخۆرەوە، ئەنجامێكی كاریگەری هەیە.

سەرچاوە/ healthywayoflifee



وشە - ئاوات ئازاد