دوا به دواى ئه‌و شه‌پۆله‌ى باران بارینه‌ى ئه‌م دواییه كه ڕوویكرده هه‌رێمى كوردستان، ئێسته له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، باران بارینى زۆر بۆته هۆى ته‌قینى كانى و بوژاندنه‌وه سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و به‌شێكى زۆرى سه‌یرانگاكانى سنووره‌كه‌شى داپۆشیوه و چه‌ندین دیمه‌نى جوانى دروستكردووه.
به‌هادین حه‌سه‌ن، به‌رپرسى كه‌شناسى پێنجوێن، له لێدوانێكى تایبه‌تدا، بۆ "وشه" گوتى: "ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵى ڕابردوو، بڕى باران بارین له سنووره‌كه‌ماندا زۆر زیاتره و جێگه‌ى دڵخۆشیه، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ كۆى گشتى باران بارین له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، گه‌یشتۆته (700) ملم، له كاتێكدا پار ساڵ ئه‌م كاتانه كۆى باران بریتى بوو له (584) ملم، پێشبینیده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوویش، جارێكى تر باران بارین له سنوورى پێنجوێن ببارێت و به‌وه‌ش ڕێژه‌كه زیاتر ده‌بێت، خۆشبه‌ختانه مه‌ترسى وشكه ساڵیش، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنووره‌كه‌مان نه‌ماوه.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، نزیكه‌ى 100 كیلۆمه‌تر له شارى سلێمانییه‌وه دووره و به هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى شوێنه‌كه‌یه‌وه، ساڵانه له وه‌رزى زستاندا بڕێكى زۆر باران و به‌فرى لێده‌بارێت.
ڕێبین پێنجوێنى