تابلۆیه‌كی دیاری جیهانی كه ماوه‌ی نۆ ساڵ به‌رله ئێسته هاتبووه دزین، حكوومه‌تی فڕه‌نسا رای گه‌یاند كه له نزیكی پاریس هاتووه‌ته دۆزینه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به گرتنی دزه‌كان بكات.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه دوێنێ هه‌ینی ئه‌و تابلۆیه‌ی هونه‌رمه‌ندی جیهانی "ئیدگار دیگا" هاتووه‌ته دۆزینه‌وه كه ماوه‌ی نۆ ساڵ به‌رله ئێسته هاتبووه دزین.
حكوومه‌تی فڕه‌نسا له‌سه‌ر زاری هه‌ردوو وه‌زیری رۆشنبیری و دارایی رای گه‌یاندووه، پۆلیسی ئه‌و وڵاته به‌ڕێكه‌وت تابلۆكه‌یان له نزیكی پاریسی پایه‌ته‌خت له‌سه‌ر رێیه‌كی خێرا كه ناوچه‌یه‌كی گهشتهوهرییه دۆزیوه‌ته‌وه، بۆیه به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كه، پێ ناچێ دزه‌كان هاتبێتنه گرتن.
تابلۆی "جوقه" كه تابلۆیه‌كی ناوداری شێوه‌كار ئیدگار دیگایه، به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی شاره‌زایانی ئه‌و بواره، به‌هاكه‌ی له 10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێده‌په‌ڕێنی.
ئیدگار دیگا كه شێوه‌كارێكی جیهانییه، له ساڵی 1834 له پاریس له دایك بووه، شێوه‌كار و په‌یكه‌رتاش بووه و كاره‌كانی له ستایل و قوتابخانه‌ی ئینتیباعین. خاوه‌نی ده‌یان تابلۆی ناوداره كه هه‌ر تابلۆیه‌كی به چه‌ندان ملیۆن دۆلار دێنه خه‌مڵاندن. له ساڵی 1909دا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه بینایی له ده‌ست داوه كه ئیتر نه‌یتوانیوه كاری هونه‌ری بكات، له ساڵی 1917 كۆچی دوایی كردووه.