دوێنێ ئێواره له ناو میدیا عه‌ره‌بییه‌كاندا بڵاو بووه‌وه كه گوایه ئه‌كته‌رێكی دیاری ناو درامای سووری "باب الحاره" مردووه، ئه‌مه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه جێی خه‌م بۆ هه‌وادارانی.
له ناو میدیاكاندا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه محه‌مه‌د شه‌مات ناسراو به كه‌سایه‌تی باوكی مه‌رزووق له درامای "باب الحاره"، كه ڕۆڵی سه‌وزه و میوه‌فرۆشی ناو گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ده‌بینی، گوایه له ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری دیمه‌شق، به‌ر فیشه‌كی هاوه‌ن كه‌وتووه و گیانی له ده‌ست داوه.
به‌ڵام هه‌ر دوێنێ شه‌و، ئه‌و ئه‌كته‌ره بۆ میدیاكانی ڕوون كرده‌وه كه هیچ شتێكی له‌و جۆره ڕووی نه‌داوه و باری ته‌ندروستی جێگیره، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به سه‌لامه‌تی نیشته‌جێیه.
دواتر ئه‌م ده‌نگۆیانه به هه‌مان سیناریۆوه گۆڕان بۆ عه‌بدولمونعه‌م عهمایری ئه‌كته‌ری ناسراوی سووری، به‌ڵام ئه‌مه‌شیان خێرا گه‌یشته‌وه به‌رگوێی ئه‌كته‌ره‌كه، بۆیه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی خۆی بۆ هه‌وادارانی ئاگادار كرده‌وه.
"باب الحاره" درامایه‌كی سووری بوو كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ په‌خش كرا، به ماوه‌یه‌كی كورت هه‌وادارێكی زۆری بۆ دروست بوو، دواتر كه‌ناڵه كوردییه‌كانیش دۆبلاجی سه‌ر زمانی كوردی‌یان كرد و له‌ناو كوردیشدا ناودار بوو.