په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا به ناساندنى به‌جینۆسایدى ئه‌رمه‌نه‌كان له لایه‌ن توركیاوه، حكوومه‌تى توركیا و حزبه‌كانى ئه‌م وڵاته ئه‌م هه‌نگاوه‌ى هۆڵه‌ندا به سزادانى توركیا ده‌زانن.
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا كوشتارگه‌ى ئه‌رمه‌نه‌كانى له توركیا به جینۆساید ناساند و ده‌وڵه‌تى توركیاى وه‌ك ئه‌نجامده‌ره‌كه ناساند، حكوومه‌تى توركیا و حزبه‌كانى توركیا كه‌وته ناڕه‌زایى ده‌ربڕین.
دوێنێ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بانگهێشتى كونسوڵى هۆڵه‌نداى كرد له ئه‌نكه‌ره و ناڕه‌زایى فه‌رمى له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ى په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا پێ دا.
هاوكات زۆرینه‌ى حزبه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى توركیا ناڕه‌زایییان له به‌رانبه‌ر هۆڵه‌ندا ده‌ڕبرى.
حكوومه‌تى توركیا پێی وایه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا وه‌ك سزادانێكى توركیا كه ماوه‌یه‌كه گرژیى كه‌وتووه‌ته نێوانیان و له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ش هۆڵه‌ندا باڵوێزخانه‌ى خۆى له توركیا كشانده‌وه.
ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیاوه له ساڵانى 1915-1920 كوژران، رێكخراوه‌كانى ئه‌رمه‌ن ده‌ڵێن زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نى له كوشتارگه‌كه كوژراون. تا ئێسته 29 وڵاتى تر كوشتارگه‌ى ئه‌رمه‌نه‌كانیان وه‌ك جینوساید ناساندووه، جیا له‌وه‌ش 44 ویلایه‌تى ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بووه و كوشتارگه‌كه‌یان وه‌ك جینۆساید ناساندووه.
له هاوینى رابردوو، هۆڵه‌ندا و توركیا كه‌وتنه كێشه‌یه‌كى دیپلۆماسى كاتێك هۆڵه‌ندا رێى به چه‌ند به‌رپرسێكى توركیا نادات بچنه هۆڵه‌نداوه.