چی روودەدات ئەگەر پێستت بە سركەی سێو بشۆی؟

:: PM:01:02:24/02/2018 ‌

بەشێوەیەكی گشتی پێستی مرۆڤ ترشە، بۆیە دەبێت نە زۆر چەور و نە زۆر وشك بێ، كاتێك ئاستی ترشی pHی جەستە دەگۆڕێ، ئەوا پێست تووشی برین یان ڕووشان دەبێ و زیپكەی لێ دەردەكەوێ، لە وانەیشە ببێتە هۆی هەوكردن، لەم كاتەدا پێویستە هەڵبدەیت pH هاوسەنگ بكەیتەوە تا تووشی گرفتی زیاتر نەبیت، بۆ ئەمەیش سركەی سێو باشترین چارەسەرە.

سركەی سێو دەوڵەمەندە بە ترشی ئەلفا هیدرۆكسی كە تایبەتمەندی سپیكردنەوە و گەشانەوەی پێستی هەیە، خاڵ و پەڵەی تۆخ كەم دەكاتەوە. ئاستی pH هاوسەنگ دەكات و ڕێگە لە توێكڵی پێست و برین و زیپكەی پێست دەگرێ و كونیلەكانی پێست بچووك دەكاتەوە.

چۆن سركەی سێو وەكو تۆنەرێكی پێست بەكاردەهێنرێت:
بۆ دروستكردنی ئەم تۆنەرەی پێست پێویستمان بە سێ كەوچك ئاو لەگەڵ یەك كەوچك سركەی سێوی سرووشتیە.
چۆنیەتی ئامادەكردنی:
هەردوو پێكهاتەكە لە بوتڵێكدا تێكەڵ بكە و بە باشی بیهەژێنە. پاشان بە پارچە پەمۆیەك گیراوەكە بدە لە پێستت. بەجێی بهێڵە تا وشك دەبێتەوە، دواتر بەئاوی شلەتێن بیشۆ، پێویستە پێش هەر بەكارهێنانێك ئەو بوتڵەی كە گیراوەكەی تێدایە بە باشی بیهەژێنیت، گرنگە لە شوێنی تاریك و سارد دایبنێی، بۆ ئەوەی گەرما و ڕووناكی كار لە پێكهاتەكەی نەكات.

سەرچاوە/ healthywayoflifee



وشە - ئاوات ئازاد