یه‌كێك له رووه‌كه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ بیبه‌ری ڕه‌شه، چونكه رێژیه‌كی زۆر ڤیتامین و ماده خۆراكییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی بیبه‌ری ڕه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی بیبه‌ری ره‌ش چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشی مه‌ترسیدار، جگه له‌وه‌یش جه‌سته‌ت چالاك ده‌كات و چه‌وریش ده‌سووتێنێت كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی تری ئه‌م رووه‌كه به‌سووده ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – هه‌رس ئاسان ده‌كات: یه‌كێك له سووده‌كانی بیبه‌ری ڕه‌ش ئه‌وه‌یه كه كارداری هه‌رسكردنی خۆراك ئاسان ده‌كات و له كێشه‌ی هه‌رس رزگارت ده‌كات، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به هایدرۆكلۆریك كه ئه‌ندامه‌كانی هه‌رس له زیان ده‌پارێزێت و ناهێڵێت تووشی ژه‌هراوی ببن.
دووه‌م – كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش: یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی دنیا زیادبوونی كێشه، بۆیه زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌دوای ده‌رمانێكی باش‌دا ده‌گه‌رێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی یان به‌كارهێنانی بیبه‌ری ره‌ش له خواردنه‌كانماندا، چونكه كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر سووتاندنی چه‌وری زیاده‌ی جه‌سته و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.