په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی كوشتن و تێكچوونی دۆخی ته‌ناهی كه‌ركووك، له ئه‌ستۆی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه و ئه‌وان به‌رپرسن له‌و دۆخه، هاوكات قسه‌كانی لاهور جه‌نگی بووه‌ته بیانوو به ده‌ست میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، تا زیاتر كورد بكوژن و سوكایه‌تیان پێ بكه‌ن و ئه‌شكه‌نجه‌یان بده‌ن.
نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا به "بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند، كه‌ركووك ئێسته له ده‌ست هێزه‌كانی عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیدایه و ئه‌و دۆخه ته‌ناهییه ناجێگیره‌ی ڕووی له ناوچه‌كه كردووه، به‌غدا لێی به‌رپرسه، به‌تایبه‌ت له كاتی نه‌ورۆز به‌شێك له به‌رپرسانی عه‌ره‌ب و توركمان دژی ئه‌وه وه‌ستانه‌وه كه ئاگری نه‌ورۆز له شاره‌كه بكرێته‌وه، ئه‌مه‌یش دژی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی عێراقی نوێیه.
ئاماژه‌ی دا، كه‌ركووك ئێسته له ڕووی ته‌ناهییه‌وه زۆر ناجێگیره و به‌رده‌وام پێشێلكاری زۆر له شاره‌كه ده‌كرێ و له ڕۆژانی ڕابردوویش چه‌ندان كه‌س له‌لایه‌ن میلیشیاكان كوژراون و له نێویاندا منداڵ بوونیان هه‌یه، چه‌كدارانی نه‌ناس به ته‌واوی له شاره‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه و دۆخی شاره به ته‌واوی تێكچووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌ركووك بۆ "وشه" گوتی، دوای قسه‌كانی لاهور جه‌نگی و ڕۆیشتنه‌وه‌ی خۆی له شاره‌كه، میلیشیاكان توندتر له جاران هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌نجانی كورد و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و سوكایه‌تییان پێ ده‌كه‌ن.
ده‌ست كردن به هه‌ڵمه‌تی گرتن و ڕه‌شبگیری و ڕاوه‌دوونانی خه‌ڵكی كورد له كه‌ركووك له كاتێكدایه له ڕۆژانی ڕابردوو لاهور جه‌نگی دوای ئه‌وه‌ی به تكا له سێ لایه‌نی حكوومه‌تی به‌غدا ڕه‌زامه‌ندی پێ درا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته كه‌ركووك و له‌وێش له لێدوانێكدا گوتی، ناڕۆینه‌وه و كه‌ركووك ده‌پارێزین، كه‌چی خۆی دوای سه‌عاتێك له‌و قسانه‌ی شاره‌كه‌ی به‌جێهێشت و میلیشیاكان و دژه‌تیرۆری عێراقیش كه‌وتنه گیانی گه‌نجانی كورد له كه‌ركووك.