توێژینەوەیەك: گۆشتی سور جگەر وێران دەكات

:: PM:02:47:23/03/2018 ‌

توێژینەوەیەكی زانستی لە ناوەندی تەلئەبیبی پزیشكی ئیسرائیلی لە ڕێكەوتی 20ی ئادار/مارسی 2018 باس لە كاریگەرییە نەرێنیەكانی گۆشتی سور دەكەن بۆ سەر جەستەی مرۆڤــ بەگشتی و بەستنەوەی بە چەندان نەخۆشی درێژ خایەنی سەردەمیانەی هاوشێوەی نەخۆشییەكانی پەككەوتنی جگەر و سەرهەڵدانی نەخۆشی شەكرە.

توێژینەوە زانستیەیكە 800 كەس بەشداریان تێدا كرد، لە نێوان تەمەنەكانی 40 بۆ 70 ساڵی و وردتر تیشك دەخاتە سەر خواردنی گۆشتی سووری ئامادەكراوی بازاڕەكان بە شێوەیەكی چڕ و چانسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی هەوكردنی جگەر و شەكرە بە رێژەی 50%زیاتر دەكات بە بەراورد لەگەڵ كەسانێك كە بە ڕێژەیەكی ئاسایی گۆشتی سور دەخۆن.

هاوكات توێژینەوە زانستییەكە سەبارەت بە شێوازی ئامادەكردنی گۆشتی سور (كوڵاندن، سوركردنەوە و برژاندن) بە ئاستی جیا جیا كاریگەربوون لە دوو هێندكرنی ڕێژەی تووشبون بە نەخۆشییەكانی جگەر و شەكرە، بەڵام توێژینەوە زانستییەكە شێوازی كوڵاندن زیاتر بە پەسەندتر ناودەبات بە مەبەستی هەبوونی جەستەیەكی تەندروست.

وێڕای پێشاندانی گرنگی گۆشتی سور وەكو سەرچاوەیەكی پڕ لە پڕۆتین، بەڵام بەپێی ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە ڕێنمایی ئەو كەسانە دەكەن كە  ئارەزوی گۆشت خواردنی بەردەوامیان هەیە، كە لە هەفتەیەكدا ژەمێك یا دوو ژەم گۆشتی سور زیاتر نەخورێت و هەوڵ بدرێت جێگرەوەكانی لە گۆشتی مریشك و ماسی و قەل بخۆن. 


د.تۆڵە فەرەج / هەولێر



وشە - باز ئه‌حمه‌د