له باشووری فڕه‌نسا هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر سوپه‌رماڕكێتێك و داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و كرده تیرۆریستییه ڕاگه‌یاند.
ماڵپه‌ڕی ئیندیپێندێنتی به‌ڕیتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر سوپه‌رماركێتێك له شاری تریباس له باشووری فڕه‌نسا، چه‌كدارێكی داعش هاووڵاتیانی به بارمته گرتووه و دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، چه‌كداره‌كه ته‌قه‌ی له پۆلیسیش كردووه.
ڕێكخراوی داعش له ڕێی میدیاكانه‌وه به‌رپرسیاره‌تی خۆی له ڕووداوه‌كه ڕاگه‌یاند و میدیاكانی فڕه‌نساش ناسنامه‌ی هێرشه‌كه‌ره‌كانیان به‌وه ناوزه‌ند كردووه كه ئه‌ندامی گروپی تیرۆرستی داعشن.
وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی فه‌ڕه‌نسا ڕای گه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا پۆلیسێك بریندار بووه و له هه‌وڵداین بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی فڕه‌نسا ڕای گه‌یاند، فڕه‌نسا ڕووبه‌رووی دۆخێكی قورس و مه‌ترسیدار بووه‌ته‌وه.
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش له عێراق و سووریا، زۆرێك له خه‌ڵكی له وڵاتانی ئه‌وروپایش بۆخۆی كێش كردووه، بۆیه له ماوه‌ی 2014ه‌وه تا ئێسته به‌رده‌وام كرده تیرۆریستییه‌كان له وڵاتانی ئه‌وروپا ڕوو له هه‌ڵكشانه و فڕه‌نسایش زۆرترین كرده‌ی تیرۆریستی لێ ئه‌نجام دراوه، دیارترین كرده‌ی چه‌كدارانی داعش‌یش له‌و وڵاته هێرشكردنه سه‌ر یاریگه‌یه‌ك بوو له‌وكاته‌ی یاری تێدا ئه‌نجام ده‌درا، هاوكات هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند كافیتریا و یانه‌یه‌ك، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی كوژران و برینداربوون.