په‌تاته‌ چۆن وه‌ك به‌فر ده‌موچاوت سپی ده‌كاته‌وه‌

:: PM:03:07:23/03/2018 ‌

ماسكی پەتاتە زۆر گرنگە بۆ لابردنی جێی برین و ڕووناك كردنەوەی پێست، لە دژی چەندان گرفتی جۆراوجۆری پێست دوورتان دەخاتەوە و  بۆ ماوەیەكی درێژ پێست بە درەوشاوی دەهێڵێتەوە. ئەو رێگایانەی كە بەكاردەهێنرێت بۆ ماسكی پەتاتە ئەمانەن:

ڕێگەی یەكەم:  پێست پاك بكەرەوە، هەندێك ئاوی پەتاتە بهێنە لە بەفرگردا دایبنێ‌ تا 30 خولەك،پاشان بە پارچە لۆكەیەك پێستی دەم و چاو تی پێ بسڕە بۆ ماوەی دوو خولەك بەجێی بهێڵە و دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

رێگای دووەم: ماسكی پەتاتە، پەتاتەیەكی مام ناوەند بهێنە لەگەڵ كەوچكێك هەنگوین و سێ كەوچك شیری خاو و چوار كەوچك شەكر تێكەڵی یەكتریان بكە و شەربەتێكی لێ دروست بكە و ئنجا لە پێستی بخشێنە و بۆ ماوەی پێنج خولەك با پێوەی بمێنێتەوە، ئنجا بە ئاو پێستتان بشۆن.
 
رێگای سێیەم: بەكارهێنانی پەتاتە بەشێوەی هەڵم، بەكارهێنانی هەڵم بۆ ڕووخسار، بۆ ماوەی پێنج خولەك هەموو كونیلەكانی پێست دەكاتەوە و یارمەتی پاككردنەوەی پێست دەدات و رێگە لە ڕەشبوونی پێست دەگرێت.

ڕێگەی چوارەم: بەكارهێنای پەتاتە بە شێوەی ماسك، گڵی سپی، شەربەتی لیمۆ، ئاوی گوڵ، ئاوی پەتاتەیەك، هەموو پێكهاتەكان بە باشی تێكەڵ بكە پاشان بە فڵچەیەكی نەرم بیدە لە پێستت بۆ چەند خولەكێك بە جێی بهێڵە. دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ ، ئەم كردارە هەموو رۆژێك دووبارە بكەوە تا زۆرترین ئەنجامی دەبێت.



وشە - ئاوات ئازاد