زۆرێكمان به ملیۆنان كونیله‌ی بچووك له‌سه‌ر پێستی ڕووخسارمان هه‌یه و وا ده‌كات به‌رده‌وام ناشرین و پیر ده‌ربكه‌وین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشه‌یه هه‌ن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كونیله‌كان و له‌ناوبردنیان، به‌ڵام باشترین ڕێگه ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ناویان ببه‌یت و پاكی و جوانی بۆ پێستت بگه‌ڕێنیته‌وه.
ئه‌و چاره‌سه‌ره سروشتییه له گیراوه‌یه‌ك پێك دێ، بۆ ئاماده‌كردنیشی پێویستتان به كه‌وچكێكی گه‌وره سركه‌ی سێ‌و و پێنج كه‌وچكی گه‌وره ئاوی خواردنه‌وه ده‌بێ، هه‌ردوو پێكهاته‌كه تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و بیكه‌نه ده‌فرێكی شووشه‌یی و ماوه‌یه‌كی باش بیشڵه‌قێنن، تا به ته‌واوی تێكه‌ڵی یه‌كتر ده‌بن، دوای ده‌مووچاو شۆردن ئه‌و گیراوه‌یه به‌سه‌ر ڕووخسارتان دا بكه‌ن و لێی بگه‌ڕێن پێوه‌ی بمێنێته‌وه و به‌یانی كاتێك له خه‌و هه‌ستان به ئاوێكی پاك بیشۆن.
سركه‌ی سێ‌و كاراترین پێكهاته‌یه بۆ نه‌هێشتنی
كونیله‌كانی پێست، ئاستی هایدرۆجین له پێستی مرۆڤ ڕێك ده‌خات و جه‌نگ دژی هه‌موو جۆره هه‌وكردنێك له پێست به‌رپا ده‌كات و له‌ناویان ده‌بات، بۆیه له‌جیاتی ده‌رمانی سروشتی و پڕ له ماده‌ی كیمیایی ده‌توانن ئه‌و ڕێگه چاره‌سه‌ره بۆ له‌ناوبردنی كونیله‌كانی پێست به‌كاربهینن.