خەیار بەناوباگترین جۆری سەوزەیە لە دنیا، چەندان ڤیتامین و كانزای جۆراوجۆر لە پێكهاتەكەی هەیە و لەش لە ژەهر پاك دەكاتەوە و كۆئەندامی هەرس دەپارێزێ، زۆر گرنگە بۆ تەندروستی پێست، جیا لەو سوودانە خەیار یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدا و دەتوانێ لە حەوت ڕۆژ حەوت كیلۆ دابەزێنێت.
توێژەران و شارەزایان هێما بۆ ئەوە دەكەن، خیار میتابۆلیزمی لەش خێرا دەكات، ئەگەر بۆماوەی 10 رۆژ بخورێت، بە ڕێژەیەكی بەرچاو كێشی لەش كەم دەكاتەوە و پێویستە خەیار لەكاتی هەستكردن بە برسیەتیدا بخورێت، چونكە لەو كاتەدا گەدە ئامادەیە بۆ شیكردنەوەی هەموو پێكهاتەكان و وەرگرتنی پێكهاتە خۆراكییە گرنگەكان و گەیاندنی بە خانەكانی لەش.
بەیانیان: جامێك زەڵاتەی خەیار و دوو هێلكەی كوڵاو.
نیوەڕۆ: پارچەیەك مریشكی برژاو، بێ چەوری لەگەڵ جامێك زەڵاتەی خەیار.
ئێواران: 300 گرام میوەی جۆراو جۆر.
چۆنیەتیی ئامادەكردنی زەڵاتەی خەیار
400 گرام خەیار، 200 میللیتر ماست، پیازێك و كەمێك خوێی دەریای ئامادە بكە، سەرەتا خەیارەكە بشۆرەوە و وردی بكە، دواتر خوێكەی بۆ زیاد بكە و لە كۆتایدا ماست و پیازەكەی بۆ زیاد بكە و ئامادەیە بۆ خواردن.
بە بەردەوامی لەسەر خواردنی ئەو زەڵاتەیە، لە ماوەی هەفتەیەك بە گرەنتی حەوت كیلۆ لە كێشتان كەم دەبێتەوە و لەدەست قەڵەوی ڕزگارتان دەبێت.