خاتوونه گۆرانیبێژی لبنانی دۆمینیك حۆرانی گۆرانییه‌كی نوێی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تایبه‌ته به دۆخی ژنان، تێیدا داكۆكی له دۆخی ژنان ده‌كات له ده‌ستدرێژی.
پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی حۆرانی به‌ناوی "5 دقایق- پێنج خولهك"ه و له كه‌ناڵه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له یوتوب بڵاو كراوه‌ته‌وه، تا ئێسته زۆرترین بینه‌ری هه‌یه.
له سیناریۆی گۆرانییه‌كه‌دا هاتووه، كچێك له چێشتخانه‌یه‌ك كار ده‌كات و دواتر له رێی چه‌ند گه‌نجێكه‌وه تووشی توانج و ده‌ستدرێژی ده‌بێته‌وه. ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدی تۆڵه‌یان لێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌و گۆرانییه له تێكستی رامی ئه‌مینه و میلۆدییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د مسته‌فا دایناوه، له‌لایه‌ن عه‌بده سادۆ موزیكی بۆ كراوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای هونه‌ریی Max Media بڵاو كراوه‌ته‌وه. كلیپه‌كه‌ی له‌لایه‌ن عه‌مرو عهبدوڕحمانهوه ده‌رهێنانی بۆ كراوه.
دۆمینیك حۆرانی كه ده‌كاته كچی نووسه‌ر و مێژوونووس "جۆزیف حۆرانی"، له ساڵی 1980 له لبنان له دایك بووه. ماسته‌ری له كارگێڕیی له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه. سه‌ره‌تا وه‌ك نمایشكاری جلوبه‌رگ ده‌ركه‌وت و له 2003دا بووه شاجوانی ئاسیا. یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانیی له 2006 به‌ناوی "عتریس" بڵاو كرده‌وه. دووه‌مین ئه‌لبوومیشی به‌ناوی "كرمالك یا دومینیك" له 2008دا بڵاو كرده‌وه. پاشان وه‌ك ئه‌كته‌ریش له زنجیره درامای "عیون خائفه"ی ده‌رهێنه‌ر ئیلی مه‌علووف ده‌ركه‌وت و تا ئێسته به‌رده‌وامه له گۆرانیگوتن و نواندن.