زانایان له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پیربوون ته‌نیا 20%ی پێوه‌ندی به لایه‌نی بۆماوه‌یی هه‌یه و ئه‌وه‌ی تری پێوه‌سته به ده‌وروبه‌ر و ژینگه و خۆراك و كرداره‌كان، زۆرجار ده‌بینین كه‌سێك زۆر به‌خێرایی پیر ده‌بێ، شاره‌زایان چوار نیشانه و هۆكاریان دیاریی كردووه كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی به‌خێرایی
پیر ببن.
یه‌كه‌م، وشكبوونی پێست و به‌تایبه‌تی لێوه‌كان و ده‌ست، ئه‌م نیشانه‌یه له دوای ته‌مه‌نی 25 ساڵییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، زۆر هۆكار هه‌ن ئه‌و نیشانه‌یه خێراتر ده‌كه‌ن و وا ده‌كه‌ن پیرتر ده‌ربكه‌ون له چاو ته‌مه‌نی خۆتان، گرنگترین هۆكاره‌كان بۆ ده‌ركه‌وتنی خێرایی ئه‌و نیشانه‌یه، بریتییه له كه‌می هۆرمۆن و نه‌خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و فشاری ده‌روونی و نوێنه‌بوونه‌وه‌ی خانه‌كان و وه‌ستانی گه‌شه‌كردنیان. بۆ ڕێگری كردن له خێرا ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نیشانه‌یه‌ش پێویسته سه‌وزه و چه‌ره‌زات و ڕۆنی ڕووه‌كی بخۆن.
دووه‌م: هێلی پێلووی چاوه‌كان، پێڵوی چاوه‌كان زۆر ته‌نك و ناسنكن، به ئاسانترین كاریگه‌ری تێك ده‌چن، كه‌م خه‌وی و شه‌كه‌تی و فشاری ده‌روونی و به‌ركه‌وتن به تیشكی سه‌رووه‌نه‌وشه‌یی وا ده‌كه‌ن خێرا لۆچ له هێلی پێلووی چاوه‌كان دروست ببێ و زوو پیر ده‌ربكه‌ون.
سێیه‌م: بێهێزی جه‌سته، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر پلیكانه سه‌ر بكه‌وی و زۆر بڕۆی و خێرا ماندوو بی، ئه‌وه به‌هۆی وه‌رزش نه‌كردن و كه‌م جوڵه‌یییه‌وه‌یه، كه‌م جوڵه‌ییش وا ده‌كات جه‌سته‌تان به ته‌واوی شه‌كه‌ت بێ و به‌ره‌و پیربوون هه‌نگاو بنێ، بۆ ڕێگری له‌م كاره پێویسته پایسكل لێ بخوڕن و یۆگا بكه‌ن.
چواره‌م: وه‌رینی قژ، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه 50 تا 125 تاڵه قژ بێ ئاساییه، به‌ڵام گه‌ر زیاتر بوو، ئه‌وا به‌هۆی ناڕێكی هۆرمۆنه‌كان و خێرا ده‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی پیربوونه‌وه‌یه، بۆیه پێویسته ماسی زۆر بخۆن چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئۆمێگا3ی تێدایه و وه‌رینی قژ ده‌ه‌ستێنێت.