به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌شی پێشبینییه‌كان ئاشكرای كرد، شه‌پۆلێكی باران بارین له دووشه‌مه‌وه ڕوو له كوردستان ده‌كه‌ن، پێشبینی ده‌كرێ ئاستی ئاوی باران به‌رز ببێته‌وه و ته‌رزه‌یش له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێ.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌شی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، له ئه‌نجامی زنجیره‌ی ئه‌و ناجێگیرییه‌ی كه له كه‌شی ناوچه‌كه‌مان به‌رده‌وامی هه‌یه، پێشبینی هاتنی شه‌پۆلێكی باران بارینی زۆر ده‌كرێ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌نجامی كاریگه‌ری هه‌ردوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوور كه بۆ سه‌ر ئاسمانی كوردستان درێژ ده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، باران بارین له شه‌وی دووشه‌م له‌سه‌ر سێشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه له ناوچه‌كانی باكور و ڕۆژئاوای هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات و به‌یانی سێشه‌م له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێ، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی كاریگه‌ری باران له‌سه‌ر ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك زیاتره، هه‌روه‌ها مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له‌م دوو پارێزگایه زۆرتره، چونكه شه‌سته‌باران و لێزمه بارانی لێ ده‌بارێ.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و شه‌پۆله‌ی باران بارین بارسته هه‌وایه‌كی فێنك و نیمچه سارد ڕوو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات، هاوكات باران بارین هه‌وره تریشقه‌یشی له‌گه‌ڵ دروست ده‌بێ، خێرایی با چالاك ده‌بێ، له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاویش ته‌رزه ده‌بارێ، ڕۆژی چوارشه‌م كاریگه‌ری ئه‌و دوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی به لاوازی له‌سه‌ر كوردستان ده‌مێنێته‌وه.