تابلۆیه‌كی ڕووتی هونه‌رمه‌ندێكی ئیتاڵی له زیادكردنێكدا نرخێكی خه‌یاڵی پێ درا، كه پێشتر له هیچ زیادكردنێكدا پاره‌ی وا به‌و تابلۆیه نه‌دراوه.
تابلۆیه‌كی ئهمیدۆ مۆدیلیانی وێنه‌كه‌شی ئیتاڵی كه ساڵی 1917 كێشاویه‌تی، له پشتی ڕووتی ژنێك پێك دێت، له زیادكردنێكی "دارسوزبی"دا بڕی 157 ملیۆن و دوو هه‌زار دۆلاری پێ درا.
ئه‌م نرخه چواره‌م گرانترین نرخه كه له زیادكردنه جیهانییه‌كاندا به تابلۆ دراوه، كه پێشتر پێشبینی ده‌كرا تا نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلاری پێ بدرێت.
تابلۆكه ناوی "ن‌و كوشێ"یه و مێژوویه‌كی بۆ هونه‌ری وێنه‌كێشان تۆمار كرد، كه ساڵی دروستكردنه‌كه‌ی بۆ 274 ساڵ به‌ر له ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و یه‌كێكه له كۆنترین تابلۆ ماوه‌كانی دنیا.
شایانی باسه، ئه‌م تابلۆیه‌ی وێنه‌كێشه ئیتاڵییه‌كه ساڵی 2003 به 27 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرابوو، به‌ڵام له‌م زیادكردنه‌ی ئه‌مساڵدا نرخی به‌رز بووه‌وه و مێژوویه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی تۆمار كرد.