شه‌مووی رابردوو ده‌نگده‌رانی عێراق بۆ چواره‌م خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌نگیان دا. ئه‌و ده‌نگدانه‌ی حكوومه‌تی نوێ و بڕیاری سیاسی دیاری ده‌كات و ره‌نگه ئه‌نجامه‌كه‌ی كار بكاته سه‌ر هاوسه‌نگی هێز له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ئاخۆ ده‌توانێت رووبه‌ڕووی ته‌نگژه به‌رده‌وامه‌كانی وڵات بێته‌وه و هه‌موو پێكهاته‌كان له‌خۆ بگرێت؟.
له عێراقی دوای سه‌ردامدا كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌ن كه به‌رده‌وام سه‌ر ده‌نرێنه‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌كراون، له‌وانه پشتگوێخستنی سوننه، مه‌سه‌له‌ی فیدراڵی، كێشه‌كانی كورد و په‌راوێزخستن، یاسای نه‌وت و غاز و ناوچه‌كانی ماده‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر.
تاریق حه‌رب شاره‌زای یاسایی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق سه‌خت ده‌بێت له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌كی، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه هه‌موو هاوپه‌یمانێتییه‌كانی پێشوو په‌رت بوون و قه‌واره‌ی نوێیان لێ جیابووه‌وه، ئێسته هاوپه‌یمانی له قه‌واره‌ی وا پێك دێت كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ن.
حه‌رب نموونه به (سائیروون)ی موقته‌دا سه‌در دێنێته‌وه كه شیوعییه‌كانی له‌خۆ گرتووه و ئه‌و ستایله له‌ناو قه‌واره سوننه‌كانیش دووباره بووه‌ته‌وه، ئه‌وانه كار ده‌كه‌نه سه‌ر پێكهاتنی حكوومه‌ت و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیر و به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت.
حه‌رب هۆكاری دووه‌م بۆ "وشه" به‌وه ده‌خاته ڕوو كه راسته ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌ست له پێكهێنانی حكوومه‌ت وه‌رده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ناچنه ناو ورده‌كارییه‌كانه‌وه، بۆیه به‌هێزی و لاوازی و كاریگه‌ری و ره‌وتی كاری حكوومه‌تی داهاتوو ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌سایه‌تیی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، به‌گشتی له 30ی حوزه‌یرانی داهاتوو ته‌مه‌نی په‌رله‌مان كۆتای دێت و پێویسته له یه‌كی ته‌مووز یه‌كه‌م دانیشتن ساز بكرێت.
به‌پێی ده‌ستووری عێراق ماوه‌ی 90 رۆژ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ دیاری كراوه، دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی ده‌نگدان راده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ركۆماری ئێسته‌ی عێراق داوا له په‌رله‌مانی نوێ ده‌كات له ماوه‌ی 15 رۆژ دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان كۆ ببێته‌وه.
یه‌كه‌م دانیشتن به سه‌رۆكایه‌تیی به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه ده‌چێت و په‌رله‌مانتارانی نوێ سه‌رۆك و دوو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێرن و له ماوه‌ی 30 رۆژ له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان، سه‌ركۆمارێكی نوێ دێته هه‌ڵبژاردن به زۆرینه‌ی ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتاران.
سه‌ركۆماری نوێ كاندیدی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ راده‌سپێرێت و سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو 30 رۆژی هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و خستنه‌ڕووی كابینه‌كه‌ی له به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ په‌سندكردنی.
پێویسته په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆگرامی حكوومه‌تی نوێ و هه‌موو وه‌زیره‌كان به جیا له ده‌نگدانێكی سه‌ربه‌خۆ و به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگ بدات، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له پێكهێنانی حكوومه‌ت له ماوه‌ی 30 رۆژدا، یان په‌رله‌مان حكوومه‌ته‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه، پێویسته سه‌ركۆمار كاندیدێكی تر بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له ماوه‌ی 15 رۆژ راسپێرێت.
مونازڵ مووسه‌وی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ئه‌حرار سه‌ربه ره‌وتی سه‌در كه لیسته‌كه‌ی یه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، دوای شۆڕشی چاكسازی له عێراق و ئه‌و ئه‌نجامه نه‌رێنییانه‌ی بارسته گه‌وره‌كان له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان به‌ده‌ستیان هێنا، شتێكی ئاسایییه گۆڕانكاری روو بدات، ئه‌گه‌رچی رێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن لاواز بوون، به‌ڵام گۆڕانكاری شتێكی باشه و كۆتا به ژماره‌یه‌ك ده‌موچاو دێت كه فه‌رمانڕه‌وایی عێراقیان ده‌كرد.
موسه‌وی زیاتر گوتی، "جارێ زووه بۆ باسكردنی ئه‌وه‌ی كێ حكوومه‌تی نوێ پێك دێنێت، به‌ڵام وای ده‌بینین هه‌نگاوه‌كانی موقته‌دا سه‌در بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد جێگیرن و رووه‌و ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌چین، بۆیه (سائیروون) حكوومه‌تێكی به‌ده‌ر له تایفیی پێك دێنێت و ره‌نگه چه‌ندان كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی تری براوه بچنه پاڵی".
به‌گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به، كێشه‌ی حكوومه‌ته‌كانی عێراق ئه‌وه بووه كه رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێریان هه‌بوو بۆ پاراستنی گه‌نده‌ڵكاران، بۆیه پێكهێنانی حكوومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی به‌ده‌ر له ژماره‌یه‌ك ده‌موچاوی پێشوو كه ناكرێت بگه‌ڕێنه‌وه ده‌سه‌ڵات، پێویسته.
سه‌در له سێ ساڵی رابردوودا دروشمی دژه گه‌نده‌ڵی هه‌ڵگرت و خۆی كرد به نوێنه‌ری شه‌قام و زۆرینه‌ی هه‌ینییه‌كان خۆپێشاندانی به‌ڕێوه ده‌برد، جیا له‌وه‌ی هه‌وادارانی به‌رده‌وام داوای رزگاركردنی عێراق له ده‌ستی ئێران ده‌كه‌ن.
ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه حكوومه‌ته‌كانی عێراق له ماوه‌ی رابردوو زۆر به‌هێز نه‌بوون، به‌ڵام به‌هۆی لاوازیی كورد و په‌رته‌وازه‌ییمان نه‌مانتوانی رێگری له پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و حكوومه‌ته بكه‌ین كه نه‌ك ته‌نیا مافی كوردی نه‌دا، به‌ڵكو به‌نده‌كانی ده‌ستوور پێوه‌ست به مافی كوردیشی پێشێل كرد.
"حكوومه‌تی داهاتووی عێراق چۆن ده‌بێت؟، ئه‌وه به چه‌ند خاڵێكه‌وه پێوه‌سته، له‌وانه ئایا كورد به‌هه‌مان په‌رش و بڵاوییه‌وه ده‌چێته‌وه به‌غدا كه ئه‌وه‌ی هه‌یه جێی دڵخۆشی نییه، بۆیه پێویسته قۆناغی دانانی ستراتیجێك ده‌ست پێ بكات بۆ چۆنیه‌تیی چوونه‌وه بۆ به‌غدا، چونكه كورد به یه‌ك هاوپه‌یمانی به‌هێز بچێته به‌غدا، كاریگه‌ر ده‌بێت" جاف وای گوت.
ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره كه له ماوه‌ی رابردوو یه‌كێك بوو له په‌رله‌مانتاره چالاكه‌كانی كورد، ئه‌وه ناشارێته‌وه كه پێی وا نییه حكوومه‌تی داهاتووی عێراق باشتر بێت له حكوومه‌ته‌كانی رابردوو. چونكه به‌گوته‌ی خۆی "كێشه‌كه له عه‌قڵی به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدایه كه ته‌نیا ده‌موچاوه‌كان ده‌گۆڕێت و عه‌قڵه‌كه یه‌كه، ئه‌وانه‌شی له‌باره‌ی زۆرینه‌ی نیشتمانی و شتی تر ده‌گوترێت، ته‌نیا دروشمن و ناچنه بواری جێبه‌جێكردن، بۆیه وه‌ك كورد ئه‌گه‌ر خۆمان یه‌ك نه‌بین و داوای مافی خۆمان نه‌كه‌ین ئه‌وه چاوه‌ڕوان نه‌كه‌ین مافمان بدرێت.
ئه‌شواق جاف دووپاتی ده‌كاتوه كه كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ عه‌قڵی به‌ڕێوه‌بردنی عێراقه كه ددان به مافی كورددا نانێت، بۆیه سه‌ره‌تا پێویسته كورد له نێوان خۆیان له یه‌كتر نزیك ببنه‌وه ئینجا بڕیار بده‌ن له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی بكه‌ن له به‌غدا، دووه‌م حكوومه‌تی به‌غدا نایه‌ت به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات و پێویستی به پاڵه‌په‌ستۆ خستنه‌سه‌ر هه‌یه.