سه‌له‌موونی حه‌وز تووشی شێرپه‌نجه‌تان ده‌كات

:: AM:10:54:22/05/2018 ‌
بەردەوام بیر لە خواردنی هەرزان دەكەینەوە، پێش ئەوەی بیر لە پێكهاتەی خۆراكی ئەو خۆراكە بكەینەوە كە دەیخۆین، پزیشكان هۆشداری دەدەن لە خواردنی ماسی سەلەموونی حەوز دوور بكەوینەوە، چونكە زۆر جیاوازە بە بەراورد لەگەڵ سەلەموونی دەریا دا

پزیشكانی تایبەت بە خۆراك هێما بۆ ئەوە دەكەن، ماسی سەلەموونی حەوز باش نییە بۆ تەندروستی لەش، چونكە ماسی كێڵگەی بڕێكی كەمتر ئۆمێگا 3 تێدایە و چەوری ناتەندروستی زیاترە و لە ڕووبەرێكی بچووك دا مەلە دەكات و توانای گۆڕینی پێكهاتەی خۆراكی نییە لە لەشیدا.

زۆرێك لە ماسیانەی كەلە كێڵگەكاندا بەخێو دەكرێن بڕێكی زۆر پێكهاتەی PCBیان پێدەدرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە و ژەهراوی بوونی لەش، ماسی كیڵگە بڕێكی زۆر پیسی لە ئاوەكەیاندا كۆ دەبێتەوە، بەڵام ئەو ماسیانەی كەلە دەریاكاندا دەژین تەنیا سوود لەو خۆراكانە وەردەگرن كە لە ئاوەكەدایە نەك خۆراكی دەستكاری كراو ناتەندروست.

ماسی سەلەموونی دەریایی لە ڕووی ڕەنگی گۆشتەوە زۆر جیاوازن لە ماسیانەی كە بەخێو دەكرێن، زیاتر ماسیە دەریاییەكان ڕەنگی گۆشتیان پرتەقاڵییەكی مەیلەو سورە، چونكە زیاتر گوێچكە ماسی و مێرووی بچووك دەخۆن لەگەڵ خۆراكی دەریای سروشتی، بەڵام ئەو ماسیانەی كە بەخێو دەكرێن زیاتر پاشماوەی گیانلەبەری و دانەوێڵە و گیانەوەری مردوویان پێدەدرێت، بەمەش كار لە پێكهاتەی خۆراكی دەكات و دەبێتە هۆی گۆرینی ڕەنگی گۆشتەكەی بۆ خۆڵەمێشی.



وشە - ئاوات ئازاد