12ـى ئایار ڕۆژى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، له دواى كۆتایهاتن به پرۆسه‌ی ده‌نگدان له سه‌عات 18:00، ده‌نگۆى هاككردنى ئامێره‌كان بڵاو كرایه‌وه له‌لایه‌ن حزبه‌كانی سنوورى سلێمانى. به‌ڵام شاره‌زایانى بوارى ئای تى ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه پرۆسه‌كه هاك بێت و ئاشكراى ده‌كه‌ن، گومان له به‌رمه‌جه‌كردنى ئامێره‌كان ده‌كرێت كه پێش ده‌نگدان ئاراسته كرابن.
گومانه و وه‌ك حزبه‌كان ده‌ڵێن یه‌قینیان به‌رانبه‌ر ساخته‌كاریی به‌رفراوان له سلێمانی، له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی نافه‌رمی هه‌ڵبژاردن، ده‌ركه‌وت. ئه‌وان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه نه‌ك ده‌نگی خۆیان نه‌هێناوه، بگره ده‌نگی كادره‌كانیشیان بۆ یه‌كێتی چووه.
هیوا ڕه‌شاد خاوه‌نى كۆمپانیاى "ڤێرسن بۆ ته‌كنه‌لۆجیا" ئاشكراى ده‌كات كه لای خۆیانه‌وه به میدیا عێراقییه‌كانیان راگه‌یاندووه كه ئه‌و ئامێره‌ى بۆ هه‌ڵبژاردن پشتی پێ ده‌به‌سترێ له عێراق، كۆد ده‌كرێت و زۆر جێى متمانه نییه، چونكه هه‌ر ئامێرێك به ئینته‌رنێته‌وه ببه‌سترێته‌وه، ده‌چێته چوارچێوه‌ى گومان.
هیوا بۆ "وشه" زیاتر روونی كرده‌وه، ئامێری pcos كه له هه‌ڵبژاردنى عێراق به‌كار هاتووه، ده‌توانرێت به‌رمه‌جه بكرێت و ئاراسته بكرێت. به‌گوته‌ی ئه‌و "بێگومان ئه‌و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه وه‌ك هه‌موو ئامێره‌كانی تری مۆبایل، كۆمپیوته‌ر، ئۆتۆمبێل، كامێرا، نه‌رمه‌كاڵا(Software) له‌سه‌ری جێگیر (Install) كراوه، ئه‌وه‌ش به‌ر له كار پێكردنى، بۆیه ئێمه هه‌ر زوو هۆشداریمان داوه".
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌كارهێنانی ئه‌و سیسته‌مه تازه‌ی بۆ ده‌نگدان وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك به ده‌نگده‌ران ده‌فرۆشته‌وه كه ده‌سكاری ئه‌نجامه‌كانی ناكرێ، به‌ڵام هه‌زوو راستگۆیی كۆمسیۆن و دڵنیایی له ئامێره‌كانیش كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه.
وه‌ك هیوا ڕه‌شاد گوتى، ئه‌و ئامێرانه به‌دوو شێوه چاودێرى بكرێن، یان ئه‌و بازرگانه‌ى لێى كڕاوه ده‌توانێت ئاراسته‌ى بكات به‌ر له كار پێكردنى، له‌و حاڵه‌ته‌دا ڕاستیشی پێ بڵێیت ئه‌و هه‌ر هه‌ڵه لێ ده‌دات، یان ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانى پێ بكه‌ى له ڕێى ئاراسته‌كردنه‌وه.
ئه‌ندام عومه‌ر شاره‌زای ته‌كنه‌لۆجیا و سه‌رۆكی ڕێكخراوی تێك ئای، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بۆ ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ئه‌م نه‌رمه‌كاڵایه‌ش به‌رنامه‌سازیی بۆ كراوه. عومه‌ر بۆ "وشه" دڵنیایی ده‌دات كه "بێگومانه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رنامه‌سازی بۆ ئامێره‌كه كردووه، به ئاسانترین شێوه ده‌توانێت ده‌ستكاری بكات و یاریی به ده‌نگه‌كان بكات".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ته‌كنه‌لۆجیا ده‌ڵێت، ئامێری ده‌نگدان هاوشێوه‌ى ئۆتۆمبێله كه چۆن سویچه‌كه به كێ بێت ئه‌و ئاراسته‌ى ده‌كات و ئه‌وانیتر سه‌یركه‌رن، بۆ ئامێرى ده‌نگدانیش تۆی ده‌نگده‌ر ده‌توانیت ده‌نگی خۆت بده‌یت و بیخه‌یته ناو سندووقه‌كه، به‌ڵام تۆ نا‌توانیت هیچ ده‌ستكارییه‌كی بكه‌یت مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رنامه‌سازییه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام داوه.
"ئاشكرایه كاری به‌رنامه‌سازی هه‌مووی پێك دێت له كۆد نووسین، یه‌ك دێڕ كۆد ده‌توانێت سه‌دان هه‌زار ده‌نگ بگۆڕێت و یاریی به لیست و قه‌واره و كاندیده‌كان بكات، بۆیه ئاسایی بێت لاتان ئه‌گه‌ر له بنكه‌یه‌كی ده‌نگداندا 400 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بووبێت و له‌و ژماره‌یه‌ش 300 كه‌س ده‌نگی دابێت، به‌ڵام ئامێره‌كه 600 ده‌نگ بخوێنێته‌وه، هه‌ر 600 ده‌نگیش بۆ لیستێكی دیاریكراو بێت" ئه‌ندام عومه‌ر وای گوت.
حزبه‌كانی سلێمانی ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه كۆدی ئامێره‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان دراوه و تیمێكی ئێرانیش له سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌یان كردووه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی تێك ئای، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه دواجار ئامێره‌كان هه‌ر ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه به‌رنامه‌سازیی بۆ كراوه نه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌س ده‌نگی داوه. بۆیه به‌گوته‌ی ئه‌و "ئه‌وه‌ی باس له هاككردنی ئه‌م ئامێره ده‌كرێت، له ڕووی زانستییه‌وه هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌م ئامێره هاك نه‌كراوه، به‌ڵكو به‌رنامه‌سازیی پێشوه‌خته‌ی بۆ كراوه و ته‌نیا ئه‌و ژمارانه ده‌خوێنێته‌وه كه پێشتر بۆی دانراوه و له‌سه‌ری تۆمار كراوه نه‌ك ده‌نگی راستیی ده‌نگده‌ران".
له به‌رانبه‌ردا مامۆستایه‌كى زانكۆ له بوارى ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه له وڵاتانی ئه‌وروپا له بری ئه‌وه‌ی بڵێن ئامێری ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی، ده‌ڵێن ئامێری هه‌تككردنی دیموكراسی. به‌ڵام وه‌ك خۆی بۆ "وشه" گوتی "گه‌ل و سیاسه‌توانانی عێراق به‌هۆى ته‌مه‌ن و نه‌بوونى زانیارى له‌سه‌ر ئامێره‌كه، ئه‌وه‌یان به خه‌یاڵدا نه‌هات".
زێوه‌ر قه‌ره‌داغى زیاتر گوتی، ئه‌و ئامێرانه زۆر ئاسایییه ده‌ستكارى بكرێن، ئێسته‌یش له به‌غدا ئامێرێك پێ بكه‌نه‌وه ته‌نیا كۆدى پشت ئامێره‌كه‌مان پێ بده‌ن، ئێمه به‌رمه‌جه‌ى ده‌كه‌ین و هه‌ر ده‌نگێك به نه‌خێر بدرێت ئێمه ده‌یكه‌ین به به‌ڵێ، یانى ئامێره‌كه ناچار ده‌كرێت هه‌مووى به به‌ڵێ بخوێنێته‌وه.
قه‌رده‌غى زیاتر گوتى، پێویسته حزبه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌ى گله‌یى هه‌یه لێكۆڵینه‌وه له ئامێره‌كه نه‌كه‌ن، به‌ڵكو داواى لێكۆڵینه‌وه له گرێبه‌ستى كۆمپانیاكه بكرێت له‌گه‌ڵ كێ كردوویه‌تى له عێراق و دڵنیایى جۆرى چه‌ند بووه له وڵاتى كۆریاى باشوور.
ساڵح حاجى حه‌مه‌ڕه‌شید چاودێرى سیاسى له سلێمانى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و براده‌رانه‌ى 16ـى ئۆكتۆبه‌ریان به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هێنا، ئێسته‌ش په‌له په‌لى خیانه‌تێكى تریانه به‌سه‌ر دیموكراسییه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ماندا، بۆیه له 16ـى ئۆكتۆبه‌ره‌وه چوونه 12ـى ئایار و ئابڕووى دیموكراسیشیان برد.
ساڵح بۆ "وشه" ده‌ڵێ، به‌شێك له‌و نادیموكراسییه‌ى له سلێمانى و شوێنه‌كانى تر كرا، گۆڕان و چه‌ند حزبێكى تر لێى به‌رپرسن، چونكه له 16ـى ئۆكتۆبه‌ر ده‌نگیان هه‌ڵنه‌بڕى بڵێن خاكتان بۆ هه‌رزانفرۆش كرد، بۆیه په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێت، له كارى بێكابانى خودا دووجار بتگرێ كه نه‌بیته كابان.