یه‌كێك له میوه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته و گورچیله‌كان میوه‌ی ئاڤۆكادرۆیه، چونكه ئه‌میوه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌كان كه گورچیله‌كان ده‌پارێزن و رێگری ده‌كه‌ن له دروستبوونی به‌رد له‌ناو گورچیله‌كاندا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
health" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی ئاڤۆكاردرۆ ده‌كات بۆ جه‌سته و گورچیله‌كان و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه میوه‌ی ئه‌ڤۆكاردۆ به باشترین چاره‌سه‌ر داده‌نرێت بۆ له‌ناوبردنی به‌ردی گورچیله‌كان و پاراستنیان له هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك كه تووشیان ده‌بێت، بۆیه لێره‌دا باس له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م میوه‌یه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گورچیله‌كان و جه‌سته به‌گشتی:
یه‌كه‌م – ئه‌ڤۆكادرۆ به‌ردی گورچیله له‌ناو ده‌بات: یه‌كێك له كاریگه‌رییه به‌سووده‌كانی خواردنی ئه‌ڤۆكادرۆ ئه‌وه‌یه كه به‌ردی گورچیله‌كان له‌ناو ده‌بات و ئاستی هاوسه‌نگی ئاو له گورچیله‌كاندا رێك ده‌خات، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی رێژه‌یه‌كی به‌رز ماده‌ی پۆتاسیۆم له‌ناو میوه‌ی ئاڤۆكاردۆدا كه ئه‌میش ئه‌م كاریگه‌رییه‌یان دروست ده‌كات.
دووه‌م – ئاڤۆكادرۆ دژه ئۆكسانی به‌هێز له‌خۆ ده‌گرێت: ئه‌م میوه‌یه به‌وه ناسراوه كه رێژه‌یه‌كی زۆر دژه ئۆكسانی تێدایه، كه به‌هێزترینیان دژه ئۆكسانی بێتاكارۆتینه، كه به‌رپرسه له له‌ناوبردنی خانه‌كانی نه‌خۆشی و خانه‌كانی شێرپه‌نجه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه خواردنی ئاڤۆكادرۆ له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌تپارێزێت.