سەرۆك بارزانی پەیامێك بۆ مەحموود عەباس دەنێرێت

:: PM:04:49:22/05/2018 ‌
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی كونسوڵخانەی فەڵەستین دەكات و پەیامێكی سەرۆك بارزانی بە مەحموود عەباسی سەرۆكی فەڵەستین دەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەم 22ـی ئایار، هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا تەندروستی مەحموود عەباس سەرۆكی فەلەستین ناجێگیر بووە و نەشتەرگەری بۆ كرابوو، لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی سەردانی كونسوڵخانەی فەڵەستینمان كرد.

هەورامی دەڵێت، لە سەردانی كونسوڵی گشتی فەلەستین لە هەولێر پەیامی پەرۆشی سەرۆك بارزانی و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی مەحموود عەباسمان گەیاند و ئومێدمان خواست خوای گەورە شیفای خێری بدات.

 كونسوڵی فەلەستین سوپاس و پێزانین بۆ پەرۆشی و پەیامی سەرۆك بارزانی دووپات كردەوە و ڕای گەیاند، گەل و حكوومەتی فەڵەستین هەمیشە سەرۆك بارزانی بە ڕابەر و هێمای دۆزی رەوای گەلی كوردستان دەزانن.

ڕۆژی پێنجشەمی هەفتەی ڕابردوو مەحموود عەباس سەرۆكی فەڵەستین بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی نەشتەرگەرییەكی بەپەلەی بۆ كراو تا ئێستە پزیشكەكان لەژێر چاودێری چڕ هێشتوویانەتەوە بەهۆی زۆری تەمەنییەوە.



وشە - رامیار جەواد