سعوودیه پاره‌یه‌كی زۆری ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته زلهێزێكی جیهانی له بواری زیره‌كی ده‌ستكرد، ئامانجی سه‌ره‌كی سعوودیه بریتییه له فره‌چه‌شنه‌كردنی ئابوورییه‌كه‌ی و كۆتاهێنان به پشتبه‌ستنی به نه‌وت وه‌ك داینه‌مۆی ئابوورییه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی نیسان پێگه‌ی ''
نیویۆرك تایمز'' بڵاوی كرده‌وه، سعوودیه به نیازه چه‌ند كۆنفرانس و بۆنه‌یه‌كی جیهانی ببه‌ستێت و شاره‌زایانی بواری ژیری ده‌ستكرد له ڕیاز نیشته‌جێ بكات، سعوودیه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا له پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی كۆ ده‌كاته‌وه، هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی ئه‌مازۆن و گووگڵ و تیكتۆك، دێنه سعوودیه بۆ مه‌به‌ستی پێشخستنی زیره‌كی ده‌ستكرد، به سوودوه‌رگرتنی زیاتر له‌و پاره زۆره‌ی وڵاته‌كه بۆیان ته‌رخان ده‌كات.
له نێوان چین و ئه‌مه‌ریكادا، سعوودیه ده‌یه‌وێت ببێته یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی له بواری زیره‌كی ده‌ستكرد.
ئەمەریکا ترسی لە هاوبەشیکردنی سعوودیە و چینە بۆ زیرەکی دەستکرد
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش سعوودیه گه‌وره‌ترین كۆنفرانسی دنیا ده‌به‌ستێت له بواری زیره‌كی ده‌ستكرد، له كۆنفرانسه‌كه‌دا 200 هه‌زار كه‌س ئاماده ده‌بن، به دیاریكراوی سه‌رمایه‌دار و ملیاردێره‌كانی دنیا و هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانیان، دیارترین كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆنفرانسه‌كه ده‌بن و پاره بۆ پڕۆژه‌كه‌ی سعوودیه ته‌رخان ده‌كه‌ن، ئێسته سعوودیه 100 ملیار دۆلاری ته‌رخان كردووه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیره‌كی ده‌ستكرد، بڕێكی زۆر له‌و پاره‌یه ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بیرۆكه‌ی نوێیان له بواری ژیری ده‌ستكرد پێیه، پاره‌یه‌كی باشیان پێ ده‌درێت بۆ پێشخستنی بیرۆكه‌كانیان پێوه‌ست به بواری ژیری ده‌ستكرد.
ئه‌مه‌ریكا كێشه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سعوودیه له بواری ژیری ده‌ستكرد نزیكه له چین، ئێسته واشنتن سڵ له‌وه ده‌كاته‌وه سعوودیه هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چین پێك بهێنێت له‌و بواره و پێش ئه‌مه‌ریكا بدەنەوە.
پلانی سعوودیه بۆ بوون به وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له ڕووی ته‌كنه‌لۆجیای مۆدێرنی زیره‌كی ده‌ستكرد، دیدێكی دانه‌بڕاوه له پلانه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ ساڵی 2030، تێیدا به نیازن ئابووری وڵاته‌كه‌یان له ئابوورییه‌كی پشتبه‌ستوو به نه‌وته‌وه، بگوازنه‌وه بۆ ئابوورییه‌كی فره‌چه‌شن.