سه‌رچاوه‌یه‌ك له حزبی شیوعی ئاشكرای كرد، به‌هۆی به‌ستنی هاوپه‌یمانی له نێوان هاوپه‌یمانی سائیروون و هاوپه‌یمانی فه‌تحی حه‌شدی شه‌عبی، جیابوونه‌وه‌ی به‌لێشاو له ڕیزه‌كانی حزبی شیوعی عێراق ده‌ستی پێ كردووه، سه‌ركرده و ئه‌ندامه ناڕازییه‌كانی حزبی شیوعی عێراقیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی وڵات به‌ره‌و مه‌ترسی گه‌وره ده‌بات.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوی چه‌ند ئه‌ندامێكی حزبی شیوعی هاتووه، ئێمه له‌و بڕوایه‌دابوون زۆرێك له هێزه نیشتمانییه‌كان له ده‌وری پرۆگرامی سائیروون كۆ ده‌بنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی پاك و دڵسۆزانه به‌شبه‌شێنه و مه‌زه‌ویییه‌ت به‌كۆتا دێ و گه‌نده‌ڵكاران و تاوانباران نایه‌نه ڕیزه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه و حكوومه‌تێكی مه‌ده‌نی و دیموكراتی دروست ده‌كه‌ین كه دادپه‌وه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕیزه‌كانی گه‌لی عێراق بێنێته دی.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی جیهاد جه‌لیل به "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاری ره‌مه‌زانی حزبی شیوعی به به‌ستنی هاوپه‌یمانی له نێوان سائیروون و فه‌تح، ده‌بوو له ڕێی لیژنه‌كانی حزبه‌وه بڕیاری لێ بدرێ و بۆ لیژنه‌ی ناوه‌ندیش بهێلرێته‌وه تا به وردی لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكات و له كۆتادا بڕیارێكی فه‌رمی ده‌ربكات، به‌ڵام ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌ربڕینی پشتیوانی له به‌ستنی هاوپه‌یمانی له نێوان هه‌ردوو هاوپه‌یمانی سائیروون و فه‌تح بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لیژنه‌ی ناوه‌ندی، زۆرێك له سه‌ركرده و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی توڕه كردووه.
ئه‌ندامێكی حزبی شیوعی عێراق كه ئێسته له فڕه‌نسایه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، به‌شێكی كه‌م له حزب له به‌غدا هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویییان كرد و داهاتووی حزبی شیوعیان خسته به‌رده‌م هێزه میلیشیایی و ئیسلامییه‌كان، چونكه هاوپه‌یمانی بوونی شیوعییه‌كان له‌گه‌ڵ لیستێك كه باوه‌ڕی به ویلایه‌تی فیقهییه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی حزبه و هیچ كات به‌یه‌كه‌وه ناگونجێن.