ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمی دا سێ دادوه‌ری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی نووسینگه‌ی كۆمسیۆن له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
گوته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق عه‌بدولستار به‌یره‌قدار له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق فه‌رمانێكی ده‌ركردووه به دامه‌زراندنی سێ دادوه‌ر كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان كاندید ده‌كرێن بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌بردنی نووسینگه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك.
ئاماژه‌ی دا، به ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی كۆمسیۆن له ته‌واوی شاره‌كانی عێراق گۆڕانكاریان تێدا ده‌كرێ و دادوه‌ران ده‌چنه شوێنی به‌رپرسانی پێشووی نووسینگه‌كانی كۆمسیۆن له شاره‌كانی عێراق.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه دا هاتووه، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری جیا له بڕیاری دانانی سێ دادوه‌ر بۆ نووسینگه‌كانی كۆمسیۆن له هه‌رێمی كوردستان، له نێو ئه‌و نۆ دادوه‌ریه‌یش كه له شوێنی نۆ ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران دانراون، یه‌كێكیان به سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران و جێگر و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن و گوته‌بێژ و بڕیارده‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران دیاریی كران.