ئه‌كاونتی به‌ناوبانگی "Man + River" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا مۆبایلێكی ئایفۆن ده‌رده‌كه‌وێ، دوای دوو هه‌فته مانه‌وه له ژێر ئاو، كاتێك مۆبایله ده‌رهێنرێ به ئاسایی كار ده‌كات و هیچی به‌سه‌ر نایه‌ت.
له گرته ڤیدیۆكه گه‌نجێك
ئایفۆنه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌وێته ناو ڕووبار، دواتر مه‌له‌زانان له‌كاتی مه‌له‌كردن پاش دوو هه‌فته ده‌توانن ئایفۆنه‌كه ده‌دۆزنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یر و نامۆیه، پاش دوو هه‌فته كاتێك كار به ئایفۆنه‌كه ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كار ده‌كات و هیچی لێ به‌سه‌ر نه‌هاتووه، بۆیه پێوه‌ندی به كه‌سێكی نزیك له خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ئاگه‌داری ده‌كه‌نه‌وه، كه مۆبایله‌كه‌یان له ژێر ڕووبار دۆزیوه‌ته‌وه و هیچی لێ به‌سه‌ر نه‌هاتووه و ده‌توانێ بچێته لایان و وه‌ری بگرێته‌وه.
ئه‌و پێگه‌یه‌ی تۆڕی یوتیوب زۆربه‌ی گرته ڤیدیۆكانی گه‌ڕانه له نێو ده‌ریا و ڕووبار و ده‌ریاچه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی گرانبه‌ها و ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی به خاوه‌نه‌كانیان، بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆی دا هێناوه و هه‌مووان ده‌پرسن كام جۆر و كام ڤێرژنی ئایفۆن بووه، ئایا به تایبه‌ت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی دروست كراوه، یان جۆرێكی ئاسایییه هاوشێوه‌ی هه‌ر ئایفۆنێكی تر، به‌ڵام هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌مه نه‌دراوه.