پێگه‌یه‌كی ئیسرائیلی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له پێشبینی و ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی حزبه كوردییه‌كان به‌سه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی تا ساڵی 2015 زیاتر له نیوه‌ی ژماره‌ی كوردانی ئه‌نكه‌ره پشتگیریان له ئاك پارتی ده‌كرد كه ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
ڕاپۆرته‌كه له پێگه‌ی
jpost بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌كات كه له 24ی حوزه‌یران/یۆنیۆ ئه‌مساڵ واته پێنج ڕۆژی تر ئه‌نجام ده‌درێت و چه‌ند حزبێك كه له ناویان هاوپه‌یمانی پارته كوردییه‌كانی باكوری كوردستانی تێدایه و به‌رانبه‌ر حزبه‌كه‌ی ئاك پارتی ئه‌ردۆغان كێبه‌ڕكێ ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، كه ئه‌مه‌یش ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ئه‌نكه‌ره ده‌گۆڕێت.
كوردانی توركیا كه نزیكه‌ی 20% دانیشتووانی وڵاته‌كه پێكده‌هێنن، تا ساڵی 2015 نیوه‌ی ژماره‌ی كوردانی ئه‌نكه‌ره له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشتگیری و پشتیوانیان له ئاك پارتی ده‌كرد كه ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به نه‌یارێكی سه‌ختی كوردان داده‌نرێت و له ساڵی 1984وه پارتی كرێكارانی كوردستان كه به په‌كه‌كه ناسراون و كوردی توركیان به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان و حكوومه‌تی توركیا له شه‌ڕدان.
له‌و كاته‌وه تا ئێسته حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره دژی كورد وه‌ستاوه‌ته‌وه و شه‌ڕ و ئاڵۆزی له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامی هه‌بووه، بۆیه ئه‌مه‌یش وای كردووه یه‌كگرتوویی و خۆڕاگری و خۆبه‌ده‌سته‌وه نه‌دان له نێوان كوردانی توركیا و سووریا دروست ببێت و به‌رانبه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی توركیا.
یه‌كگرتنی كورد له توركیا هۆكارێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو، ئه‌میش مامه‌ڵه‌كردنی حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره بوو به‌رانبه‌ر كوردانی سووریا و ئه‌و هێرشانه بوو كه بۆ سه‌ر كورد عه‌فرین ئه‌نجامی دا و به‌هه‌زاران خێزانی كوردی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كرد و سه‌دان منداڵی بێ گوناهی كوشت، ئه‌م كاره‌ی توركیا وای كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2015 باجی زۆر به حكوومه‌ته‌كه‌ی بدات و كورد به حزبێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه بدات به‌ناوی "هه‌ده‌په" كه توانی زیاتر له 12%ی ده‌نگی دانیشتووانی توركیا به‌ده‌ست بێنێت و ترس بخاته دڵی ئاك پارتی ئه‌ردۆغان و ئاگربه‌ستی نێوان حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره و په‌كه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و دووباره شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێته‌وه كه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.
خاڵێكی تر كه بووه هۆی ئاڵۆزتربوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و تورك، كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ساڵی 2016ی توركیا بوو دژی ئه‌ردۆغان، حكوومه‌تی توركیا ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی قۆسته‌وه و وه‌ك كارتێكی گرنگ به‌رانبه‌ر هه‌ده‌په‌ی كورد به‌كاری هێنا و به تۆمه‌تی پشتگیری كردن بۆ گرووپی گولن و بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده بۆ ئه‌م گرووپه، حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره له تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2016 بڕیاری گرتنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و جێگره‌كه‌ی و نۆ په‌رله‌مانتاری حزبه‌كه‌ی ده‌ركرد، تا كۆتایی ساڵی 2017 زیاتر له 11 هه‌زار له‌لایه‌نگر و پارێزگار و به‌رپرس و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ی به تۆمه‌تی پشتگیری كردن له "تیرۆر" گرت.
ده‌میرتاش سزای گرتنی 142 ساڵی بۆ ده‌رچووه و ئێسته كه كاندیده بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، له زیندانه‌وه بانگه‌شه بۆ حزبه‌كه‌ی ده‌كات و ڕێبازه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌كات، ئه‌ردۆغانیش چه‌ند جارێك له چه‌ند لێدوانی جیا دا باسی له‌وه كردووه كه ده‌میرتاش شایه‌نی مردنه و داوای له په‌رله‌مانی حكوومه‌ته‌كه‌ی كردووه ئه‌م یاسایه بگه‌ڕێننه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی كوشتنی ده‌میرتاشی هه‌بێت.
حكوومه‌تی توركیا هه‌وڵه‌كانی بۆ له ناوبردنی كورد به‌رده‌وامه و ئاڕاسته‌ی ئامانجه‌كه‌ی بۆ سوریا گۆڕی و په‌یه‌ده‌ی كرده ئامانجی دواتری، كه ئه‌نكه‌ره به گرووپێكی "تیرۆرست"ی هه‌ژماری كردووه و به به‌شێك له په‌كه‌كه تۆمه‌تباری ده‌كات، گۆڕینی ئاڕاسته‌ی جه‌نگه‌كه دژی كورد بۆ عه‌فرینی ڕۆژئاوای سوریا و داگیركردنی شاره‌كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2018 و وه‌ده‌رنانی كوردی ناوچه‌كه یه‌كێك بوو له پلانه‌كانی ئه‌نكه‌ره بۆ له‌ناوبردنی كورد و سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی سه‌رۆكایه‌تی توركیا دا.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌ردۆغان بۆ به‌رده‌وام بوونی هه‌وڵه‌كانی به‌رانبه‌ر له‌ناوبردنی كورد كۆڵی نه‌داوه و له شوبات/فێبرایه‌ری ساڵی 2018، ڕێككه‌وتنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا "مه‌هه‌په" به‌ست كه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌كانیان له عێراق و سووریا به‌رانبه‌ر كورد درێژه پێبده‌ن و هێرشه‌كانیان بۆ ناوچه كوردییه‌كان چڕتر بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش وای كرد هاوپه‌یمانی له نێوان حزبه كوردیه بچووكه‌كان هه‌بێت و یه‌كبگرن و به یه‌ك ده‌نگ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا بكه‌ن، به‌ڵام حزبی هه‌ده‌په به‌شداری نه‌كردووه و وه‌ك حزبێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شدار ده‌بێت.
ڕۆژی 24ی مانگی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا به‌ڕێوه ده‌چێ، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌لایه‌ك هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی كه له پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا "مه‌هه‌په" دروست كراوه، له‌لایه‌كی تریش هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆن له پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" و حزبی ئیسلامی و دیموكراسییه‌كانی توركیا پێكهاتوون و كێبه‌ركێ له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌كه‌ن.