قەدەغەی ڕاوی ماسی كۆتای هات

:: PM:02:49:21/06/2018 ‌
بەرپرسێكی پۆلیسی ژینگەپارێزی ئاشكرای دەكات ڕاستە قەدەغەكردنی ڕاوی ماسی كۆتای هاتووە، ئێستە هاووڵاتییان و ڕاوچییان دەتوانن ڕاو بكەن، بەڵام ئێستەش هەندێك شت ڕێ پێنەدراوە بۆ ڕاوكردن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ی حوزەیران، ڕائید هەژار توتمەیی ئەفسەری هێزەكانی پاراستنی ژینگە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە قەدەغەی ڕاوی ماسی كۆتای هاتووە ئێستە هاووڵاتییان دەتوانن بەشێوەیەكی ئاسایی ڕاوە ماسی بكەن.

ئەفسەرەكەی هێزەكانی پاراستنی ژینگە دەڵێت، هاووڵاتییان پێویستە لەكاتی ڕاوكردندا هەست بە بەرپرسیاریەتی بكەن خۆیان بەدوور بگرن لە ڕاوی نایاسایی وەك ڕاوكردن بە كارەبا و ڕاوكردن بە TNT و ڕاوكردن بە دەرمان ژەهراوی.

توتمەیی ئاشكرای كرد هەرجۆرە ڕاوكردنێكی نایاسایی قەدەغەیە، چونكە هەركەس لە سنووری دەسەڵاتی خۆی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ ئەگەدار كراوینەتەوە بۆ كاری پێویست ئەگەر سەرپێچی هەبوو لەلایەن هاووڵاتییان و ڕاوكەران.

ساڵانە وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێر حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە 15ـی ئادار تا 15ـی حوزەیران ڕاوكردنی ماسی قەدەغە دەكات بەمەبەستی زۆربوونی بەرهەمی ماسی كە كاتی زۆربوونی ماسییە، بەڵام بۆ ئەمساڵ پێنج ڕۆژی تریش وادەكەی درێژ كرایەوە.




وشە - رامیار جەواد