منداڵێكی كه‌نه‌دی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌ی به دڵ نه‌بوو كه دایك و باوكی پێشكه‌شیان كردووه، پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كرد و سكاڵای لێ كردن.
له كه‌نه‌دا منداڵێكی 12 ساڵان دوو جار پێوه‌ندی به پۆلیسی فریاكه‌وتنی وڵاته‌كه‌یه‌وه كرد، داوای لێ كردن به زووترین كات فریای بكه‌ون و له ده‌ست ئه‌و زه‌ڵاته‌یه ڕزگاری بكه‌ن كه دایك و باوكی پێشكه‌شیان كردووه، چونكه حه‌زی لێ نه‌بوو بیخوات.
پۆلیسه‌كان له وه‌ڵامدا پێیان گوتووه، كه خۆشحاڵ بوون به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ودا، به‌ڵام هیوادارن ئیتر بۆ شتی گرنگتر و حاڵه‌تی فریاكه‌وتن پێوه‌ندی به 911 بكات.
ئه‌م كێشه‌یه‌ی له پێوه‌ندییه‌كانی ته‌له‌فۆنی پۆلیسی فریاكه‌وتندا هه‌یه، شتێكی نوێ نییه، ساڵی پار منداڵێكی پێنج ساڵان پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كرد، داوای لێ كردن كه نه‌هێڵن گرینچ سه‌ری ساڵه‌كه‌ی لێ بدزێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه بوو كه ناوی فیلمی "how the grinch stole christmas" به مانای "چۆن گرنچ سه‌ری ساڵی دزی" بیستبوو.
هه‌روه‌ها مانگی كانوونی یه‌كه‌می پاریش، پیاوێك له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكاوه زیاتر له جارێك پێوه‌ندی به پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه كردبوو، سكاڵای له چێشتخانه‌یه‌ك كردبوو، چونكه خواردنه‌كه‌ی كه داوای كردبوو و بۆیان هێنابوو، كه‌متر بوو له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كرد.