تاهیر بن جه‌لوون رۆماننووسى به‌ناوبانگى مه‌غریبى دوایین كتێبى خۆى له باره‌ى ره‌گه‌زپه‌رستى بڵاو كرده‌وه، بیرۆكه‌ى كتێبه‌كه‌ى له گفتۆگۆیهكى كچه ته‌مه‌ن 10 ساڵییه‌كه‌ى خۆى وه‌رگرتووه.
له خانه‌ى په‌خشى
"ساقى" دواین كتێبى تاهیر بن جه‌لوون نووسه‌ر و رۆماننووسى به‌ناوبانگى مه‌غریبى بڵاو كرایه‌وه.
ناونیشانى كتێبه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه "ره‌گه‌زپه‌رستى وه‌ك ئه‌وه‌ى بۆ كچه‌كه‌م شى كرده‌وه". وه‌ك له ناونیشانه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت كتێبه‌كه له باره‌ى ره‌گه‌زپه‌رستییه.
بیرۆكه‌ى كتێبه‌كه‌ش له گفتۆگیهكى نێوان نووسه‌ر و مه‌ریه‌مى كچى وه‌رگیراوه، تاهیر گوتوویه‌تى 10 ساڵ به‌ر له ئێسته كه ته‌مه‌نى مه‌ریه‌م 10 ساڵ بوو، یاوه‌رم بوو بۆ ئه‌نجامدانى ناڕه‌زایییه‌ك دژى یاساى كۆچبه‌ران و ره‌گه‌زپه‌رستى، ئه‌وكات كچه‌كه‌م له باره‌ى ره‌گه‌زپه‌رستى پرسیارى لێ كردم. منداڵه‌كان فزووڵین و زۆر پرسیار ده‌كه‌ن و وه‌ڵامى ورد و رازیكهریان ده‌وێت.
خوێنه‌رانى كورد به تاهیر بن جه‌لوون ئاشنان، چه‌ندان كتێبى له‌لایه‌ن وه‌رگێڕه به تواناكانهوه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى، كه به‌ناوبانگترینیان "پیاوێكى تێكشكاو"ه له لایه‌ن ئازاد به‌رزنجى هاتووه‌ته وه‌رگێڕان. زۆر له كتێبه‌كانى بۆ سه‌ر چه‌ندان زمان هاتووه‌ته وه‌رگێڕان.