سەرۆكی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا

ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی تەمووز/ یۆلیۆ، بیناڵی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا، ئەوەیش دوابەدوای ئەنجامدانی دەنگدانی نهێنی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە روویدا.

ئاژانسی "ئانادۆڵۆ" بڵاوی كردەوە كە لە دەنگدانێكی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا بیناڵی یڵدرم زۆرینەی دەنگەكانی بە دەست هێناوە. یڵدرم كاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان بوو كە ئەو حزبە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و لە هەڵبژاردنی ڕابردووی توركیا زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانیان بردەوە.

یڵدرم توانیویەتی لەكۆی 600 دەنگی پەرلەمانتارانی توركیا 336 دەنگ بە دەست بهێنێت و لەبەرانبەردا ئەردۆغان تۆپراك كاندیدی پارتی گەلی كۆماری تەنیا 131 دەنگی بە دەست هێناوە.

لەناو كێبڕكێكەدا پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە كە پارتێكی كورستانی باكورە كاندیدی هەبووە و دەنیس بێشتاش وەك كاندیدی هەدەپە لە هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا 65 دەنگی بە دەست هێناوە.

بیناڵی یڵدرم كە لەمڕۆوە دەبێتە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا كاندیدی بازنەی ئیزمیربوو لە توركیا لەماوەی ڕابردوو پۆستی سەرۆك وەزیرانی هەبوو، میدیاكانی ئەو وڵاتە دەڵێن یەكێكە لە متمانە پێكراوانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:06:48:12/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌