رۆژنامه‌ى ده‌یلى مایلى به‌ریتانى ئاشكراى كردووه، ماوه‌ى مانگێك كارى وێنه‌گرتن له فیلمى "جارێك له هۆڵیوود رووی دا" ده‌ستى پێ كردووه كه لیوناردۆ دیكاپیرپۆ رۆڵى سه‌ره‌كى تێدا ده‌بینێت.
به پێى هه‌واڵى
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه سه‌رجه‌م كارى وێنه‌گرتنى فیلمه‌كه له شارى لۆس ئه‌نجلۆسه و كۆێنتین تارانتینۆ كارى ده‌رهێنان بۆ فیلمه‌كه ده‌كات.
رووداوه‌كانى فیلمه‌كه باس له ساڵى 1969 ده‌كات كه له لۆس ئه‌نجلۆس رووی داوه، ئه‌و كاته‌ش كۆمه‌ڵگاى ئه‌مه‌ریكى له لووتكه‌ى گۆڕانكارییه‌كاندا بوو.
دیكاپیریۆ له‌م فیلمه‌دا رۆڵى ئه‌كته‌رێكى به‌دبه‌ختى هۆڵیوود ده‌بینێت كه ناوى "رێك داڵتۆن" بووه، كه جگه له فیلمه كابۆییه‌كان، ته‌نیا چانسى ئه‌وه بووه له درامایه‌ك ده‌ربكه‌وێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه ده‌یلى مایل هه‌ندێك وێنه‌ى لیۆنادرۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له كاتى وێنه‌گرتن و هه‌وڵ ده‌دات رۆڵى ئه‌كته‌ره به‌دبه‌خته‌كه‌ى هۆڵیوود له به‌رده‌م كامێرا‌كان به‌رجه‌سته بكات.
ئه‌مه دووه‌م كارى ئه‌م ئه‌كته‌ره ده‌بێت له‌گه‌ڵ تارانتینۆى ده‌رهێنه‌ر له بوارى سینه‌مادا.
لیۆناردۆ دیكاپیریۆ ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندان فیلمى هه‌یه، له ساڵى 1974 له دایك بووه.