به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هاوكاری ڕاوێژكاران و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان له چیای قه‌ره‌چوغ ده‌ست پێ كرد.
چیای قه‌ره‌چوغ ده‌كه‌وێته نزیك شارۆكه‌ی مه‌خموور نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر له دووری شاری هه‌ولێر، دوای ده‌ست پێ كردنی ئۆپراسیۆنه‌كه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به چڕی ده‌ستیان به بۆردمانی پێگه‌كانی داعش له چیای قه‌ره‌چوغ كردووه.
هاوكات ڕاوێژكارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به یاوه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دوای بۆردمانه‌كان كێوماڵی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و كۆتایی به تیرۆریستان له ناوچه‌كه ده‌هێنن.
ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له كاتێكدایه له كۆتایی مانگی ڕابردوویش ئۆپراسیۆنێكی هاوشێوه له ناوچه‌كه هاته ئه‌نجامدان و له ئه‌نجام دا چه‌ندان چه‌كداری داعش و سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژران.
مه‌خموور یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پێشتر ڕژێمی به‌عس له هه‌ولێره‌وه دایبڕی و خستییه سه‌ر پارێزگای مووسڵ، دوای له‌ناوبردنی به‌عس له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ و له هه‌شتی ئاب/ئۆگه‌ستی 2014 له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش داگیركرا و دواتر بۆ یه‌كه‌مجار له شه‌وی نۆ له‌سه‌ر 10ی مانگی ئاب/ئۆگه‌ستی 2014 بۆ یه‌كه‌مجار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆردمانی تیرۆریستانی داعشیان له ناوچه‌كه كرد.