له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسێكی ئوستراڵی جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازانی له سووریا ناكشێنێته‌وه تا میلیشیاكانی ئێران له وڵاته‌كه مابن و هه‌ڕه‌شه بن بۆ ناوچه‌كه.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ABCی ئوسترالی ڕای گه‌یاندووه كه ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له سووریا ناكشێنێته‌وه تا میلیشیاكانی ئێران له وڵاته‌كه مابن، چونكه بوونی ئێران له سووریا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵاتان.
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه بۆڵتن گوتی، پێشتریش سه‌رۆك تره‌مپ ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌رناچن تا تیرۆریستانی داعش و میلیشیاكانی ئێران له سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مابن.
ئه‌م لێدوانانه‌ی بۆڵتن پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك پێش ئێسته ڕوونی كرده‌وه كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا پاشه‌كشه پێ ده‌كات و چالاكییه‌كانی له وڵاته‌كه ده‌وه‌ستێنێت.
ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ئێسته له سووریا دوو هه‌زار سه‌رباز ده‌بن، به‌هۆی بوونی داعش و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی تیرۆرستان له سووریا بڵاوه‌یان پێ كرابوو.