بەم ئاوێتەیە ڕەشی ژێر چاوەكان چارەسەر بكە

:: PM:12:12:17/07/2018 ‌
بازنەی تۆخی دەوری چاوەكان لە هەردوو ڕەگەز دروست دەبێت، هەندێك كات لە منداڵانیش دەبینرێت، بەپێی تەمەن پێستی دەوری چاوەكان تەنك دەبێتەوە و كۆلاجین لەدەست دەدات، چارەسەركردنی ئەم كێشەیە بە ڕێیە سروشتییەكان بە باشترین ڕێ لەلایەن پزیشكان دیاریی كراوە.

هەندێك جار ڕۆیشتنی خوێن بۆ دەوری چاوەكان زیاد دەكات  و ئەمەش وا دەكات ئەو ناوچەیە تۆختر دەربكەوێت، دەركەوتنی ئەم بازنە تۆخەی دەوری چاوەكان مەرج نییە، بەهۆی ماندوویەتی یان فشار و شەكەتییەوە دروست ببێت، ئەم گرفتە بەهۆی ناهاوسەنگی شلە یان هەڵئاوسان، كورتی هەناسە، هەڵئاوسانی پێڵوی چاویش دروست دەبێت.

زۆر ڕێ هەیە بۆ چارەسەركردنی ڕەشی دەوری چاوەكان، بەڵام زۆرێك لەو چارەسەرانە پڕن لە ماددەی كیمیایی كە بەشێوەی كرێم یان مەلحەم دەفرۆشرێن و بۆ ماوەیەكی كاتی چارەسەری ئەم گرفتە دەكەن و دووبارە دروست دەبێتەوە.

بەكارهێنانی سۆدە زۆر گرنگە بۆ چارەسەركردنی رەشی بازنەی چاوەكان ئەگەر هاتوو بەشێوەیەكی بەردەوام بەكاربهێنرێت، لێرەدا باس لە چۆنیەتی بەكارهێنانی سۆدە دەكەین بۆ كاڵكرنەوە و چارەسەركردنی رەشی بازنەی چاوەكان.

كەوچكێك سۆدە، كوپێك ئاو یان چا ئامادە بكەن و سەرەتا كەوچكە سۆدەكە تێكەڵ بكە لەگەڵ ئەو ئاوەی كە ئامادەت كردووە، بە پارچە لۆكەیەك گیراوەكە بدە لە بازنەی دەوری چاوەكانت و بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەك بەجێی بهێڵە و دواتر بەئاو بیشۆ و كرێمێكی شێداركەرەوە بەكاربهێنە بۆ پێستت. 

تەنیا دوای ماوەیەك لە بەكارهێنانی ئەم گیراوەیە هەست بە نەمانی ڕەشبوونەوەی بازنەی چاوەكانت دەكەیت و پێستت ئاسایی دەبێتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد